کد خبر:31810
پ

ئایا شه‌قیقه‌ له‌منداڵاندا ڕوو ده‌دات؟

سبا نیوز: شه‌قیقه‌  یه‌كێكه‌ له‌ھۆكاره‌ به‌ربڵاوه‌كانی سه‌رئێشه‌، كه‌وه‌كو نۆره‌ ماوه‌ ماوه‌  دێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ . * ئایا شه‌قیقه‌ له‌منداڵاندا ڕوو ئه‌دات؟ – به‌ڵێ ڕووئه‌دات و زۆر به‌ربڵاویشه‌ ، ڕێژه‌كه‌ی ٣.٥-٥ ٪ ه‌، له‌كچاندا زۆرتره‌ . – دوو له‌سه‌ر سێی نه‌خۆشه‌كان یه‌كێك له‌خێزانه‌كیدا شه‌قیقه‌ی هه‌یه‌، واتا خێزانییه‌. *نیشانه‌كانی چین؟ ١: نۆره‌ی سه‌رئێشه‌ی توند كه‌ ٤-٧٢ سه‌عات […]

میگرن Min 1

سبا نیوز:

شه‌قیقه‌  یه‌كێكه‌ له‌ھۆكاره‌ به‌ربڵاوه‌كانی سه‌رئێشه‌، كه‌وه‌كو نۆره‌ ماوه‌ ماوه‌  دێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ .

* ئایا شه‌قیقه‌ له‌منداڵاندا ڕوو ئه‌دات؟

– به‌ڵێ ڕووئه‌دات و زۆر به‌ربڵاویشه‌ ، ڕێژه‌كه‌ی ٣.٥-٥ ٪ ه‌، له‌كچاندا زۆرتره‌ .

– دوو له‌سه‌ر سێی نه‌خۆشه‌كان یه‌كێك له‌خێزانه‌كیدا شه‌قیقه‌ی هه‌یه‌، واتا خێزانییه‌.

*نیشانه‌كانی چین؟

١: نۆره‌ی سه‌رئێشه‌ی توند كه‌ ٤-٧٢ سه‌عات ئه‌خایه‌نێ  ، ٥جار یان زیاتر.

٢: سه‌رئێشه‌ كه‌ هه‌ردوولای سه‌ر یان یه‌ك لای سه‌رئه‌گرێته‌وه‌.

توندییه‌كه‌ی مامناوه‌ند بۆ زۆر تونده‌، به‌چالاكی ئاسایی رۆژانه‌  زیاد ده‌كات

٣: ڕشانه‌وه‌و دڵ تێكچوونی له‌گه‌ڵه‌

٤:له‌وانه‌یه‌ به‌ڕووناكی و ده‌نگی به‌رز زیاد بكات.

٥:بێ هێزبوون و ره‌نگ سپی بوون

ئه‌و نیشانانه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌رهه‌مووی به‌یه‌كه‌وه‌ ، یان چه‌ن نیشانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌بێت .

*جیاوازی شه‌قیقه‌ی مناڵان چیه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وراندا؟

– له‌مناڵاندا زیاتر هه‌ردوولای سه‌ر ئه‌گرێته‌وه‌ و نیشانه‌كانی جۆگه‌ی هه‌رسی وه‌كو دڵتێكچوون و رشانه‌وه‌و سك ئێشه‌ی  زیاتره‌ له‌چاو شه‌قیقه‌ی گه‌وراندا.

*ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ شه‌قیقه‌ زیاد ئه‌كه‌ن ؟

١: په‌نیر

٢:چوكولاته‌

٣:له‌ده‌ست چونی ژه‌می خواردن

٤:كه‌م خه‌وی

٦: سترێس

*تێبینی: شه‌قیقه‌ به‌ پشكنینی خوێن و ئه‌شیعه‌ دیاری ناكرێت و به‌نیشانه‌كانی و مێژووی نه‌خۆشیه‌كه‌ دیاری ئه‌كرێت.

*چاره‌سه‌ر چیه‌؟

-دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ھیلاكی و ترس و ئه‌و ھۆكارانه‌ی شه‌قیقه‌ زیاد ئه‌كه‌ن  ، ھه‌روه‌ھا چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان كه‌پسپۆری مناڵان دیاری ئه‌كات.

* ھه‌موو سه‌رئێشه‌یه‌كیش شه‌قیقه‌ نیه‌ و سه‌رئێشه‌ش له‌مناڵاندا نابێ فه‌رامۆش بكرێ به‌تایبه‌ت  ئه‌گه‌ر:

١: به‌یانیان له‌خه‌و ھه‌ستاو دڵتێكچون و ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵبوو.

٢:ئه‌گه‌ر نیشانه‌ده‌مارییه‌كانی وه‌كو گه‌شكه‌و جوڵه‌ی نائاسایی په‌له‌كان و تێكچونی ھاوسه‌نگی و دووان بینینی له‌گه‌ڵبوو .

٣:تێكچونی ھۆشداری له‌گه‌ڵ بوو.

٤:كێشه‌ی بینینی له‌گه‌ڵ بوو .

٥:تای به‌رزی له‌گه‌ڵ بوو.

د.ره‌زا حه‌سه‌ن حسین / پسپۆڕی نه‌خۆشی مناڵان و تازه‌ له‌دایك بوو

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید