کد خبر:30052
پ

ئه‌و وڵاتانه‌ كامه‌ن كه‌ رۆژووه‌وان تیایاندا درێژترین و كورتترین كات به‌رۆژوو ده‌بن

یه که هه وال سبا نیوز: ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن له‌ شوێنێك بۆ شوێنێك یان وڵاتێك بۆ وڵاتێك ده‌گۆڕدرێت، به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی جوگرافی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ باكووری گۆی زه‌وییه‌وه‌ ،كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن تیایدا درێژن و چه‌ند به‌ره‌و جه‌مسه‌ری باشوور بچین، كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن كه‌م ده‌بنه‌وه‌. وڵاتی فینلاند له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت وه‌ك درێژترین كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن تێیدا […]

Index

یه که هه وال سبا نیوز:

ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن له‌ شوێنێك بۆ شوێنێك یان وڵاتێك بۆ وڵاتێك ده‌گۆڕدرێت، به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی جوگرافی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ باكووری گۆی زه‌وییه‌وه‌ ،كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن تیایدا درێژن و چه‌ند به‌ره‌و جه‌مسه‌ری باشوور بچین، كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن كه‌م ده‌بنه‌وه‌.

وڵاتی فینلاند له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت وه‌ك درێژترین كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن تێیدا و ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن زیاتره‌ له‌ ۲۱ كاتژمێر، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی سوید و نه‌رویجی دراوسێی دێن.

له‌ شاری مورمانسكی رووسیا كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن ده‌گاته‌ ۲۰ كاتژمێر و ۴۵ خوله‌ك.

له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ دوایین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن ده‌گاته‌ ۱۵ كاتژمێر و ۳۰ خوله‌ك.

له‌ ریزبه‌ندی كورتترین كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن له‌ جیهاندا وڵاتی ئوسترالیا له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ ۱۱ كاتژمێر و ۵۹ خوله‌ك، دواتر ئه‌رجه‌نتین به‌ ۱۲ كاتژمێر و ۲۳ خوله‌ك و چیلی به‌ ۱۲ كاتژمێر و ۴۱ خوله‌ك.

ژێده‌ر- ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید