کد خبر:30448
پ

ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر لەساڵی نوێوە دەخرێتە کار

یه که هه وال سبا نیوز: ستیڤ گۆردۆن، بەڕێوەبەری بەشی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە کالیفۆرنیا ڕایگەیاندووە ئەم بڕیارەی دراوە، نیشانەیێکی گرنگە لەپەرەسەندنی ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان لە کالیفۆڕنیا و بەردەوام دەبن لەپاراستنی ئەو ئۆتۆمبێلانە. کۆمپانیای نورۆ لەلایەن دوو ئەندازیاری پێشووی گووگڵەوە دامەزراوە و لەلایەن کۆمپانیای سۆفتبانکی ژاپۆنی پاڵپشتی دەکرێت. ئاڕ ۲ ڕادار و وێنەگرتنی گەرمی و کامێرای […]

39

یه که هه وال سبا نیوز:

ستیڤ گۆردۆن، بەڕێوەبەری بەشی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە کالیفۆرنیا ڕایگەیاندووە ئەم بڕیارەی دراوە، نیشانەیێکی گرنگە لەپەرەسەندنی ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان لە کالیفۆڕنیا و بەردەوام دەبن لەپاراستنی ئەو ئۆتۆمبێلانە.

کۆمپانیای نورۆ لەلایەن دوو ئەندازیاری پێشووی گووگڵەوە دامەزراوە و لەلایەن کۆمپانیای سۆفتبانکی ژاپۆنی پاڵپشتی دەکرێت.

ئاڕ ۲ ڕادار و وێنەگرتنی گەرمی و کامێرای ۳۶۰ پلە بەکار دەهێنێت بۆ ئاراستەکردنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکە.

ئۆتۆمبێلەکە چوارچێوەیێکی هێلکەیی هەیە، کە لە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەمریکا بچووکترە، هەروەها دوو بەشی بۆ گەیاندنەکان هەیە، بەکۆدی ئەو کەسە دەکرێتەوە، کە کاڵاکەی بۆ نێردراوە.

پێشتر لە مانگی نیساندا ئۆتۆمبیلەکانی ئاڕ ۲، کە ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرن، لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا تاقی کرانەوە.

ئەم ئۆتۆمبێلانە خێراییەکانیان سنووردارە، بەجۆرێک لە کەشوهەوای ئاساییدا  لە توانایدا هەیە ۳۵ میل لە کاتژمێرێکدا واتە (۵۶کم/کاتژمێر) ببڕێت.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید