کد خبر:31798
پ

سۆز و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویست و یه‌كه‌م یار

  سبا نیوز: ئه‌و پرسیارانه‌ رۆژانه‌ ده‌كرێ، بۆچى هه‌مووان بیر له‌ یه‌كه‌م خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌، سه‌ره‌ڕایى هه‌موو ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى له‌وه‌وه‌‌ رووده‌دات، كه‌چى كاتێك هه‌ردوولا یه‌كتر ده‌بینن، ئه‌گه‌ر بكرێ باوه‌ش به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ن. دیاره‌ ئه‌م جۆش و خرۆشه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ته‌مه‌ن و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ناوبانگه‌وه‌ نییه‌، وه‌ك جینفه‌ر لۆپیزى و بن ئافلیك وه‌ك پێشتر دواى […]

Piri185

 

سبا نیوز:

ئه‌و پرسیارانه‌ رۆژانه‌ ده‌كرێ، بۆچى هه‌مووان بیر له‌ یه‌كه‌م خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌، سه‌ره‌ڕایى هه‌موو ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى له‌وه‌وه‌‌ رووده‌دات، كه‌چى كاتێك هه‌ردوولا یه‌كتر ده‌بینن، ئه‌گه‌ر بكرێ باوه‌ش به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ن.

دیاره‌ ئه‌م جۆش و خرۆشه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ته‌مه‌ن و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ناوبانگه‌وه‌ نییه‌، وه‌ك جینفه‌ر لۆپیزى و بن ئافلیك وه‌ك پێشتر دواى دابڕانێكى زۆر گه‌ڕانه‌وه‌ لاى یه‌كترى و یادى رۆژانى رابردوو، هیچ كه‌س باوه‌ڕیان به‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌م دووانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ لاى یه‌كتر، دیاره‌ خه‌ڵكى ئاسایى زیاتر ئه‌و جۆره‌ چیرۆكانه‌یان لا سه‌رنجڕاكێشه‌، چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، ئه‌م دووانه‌ دواى چه‌ند ساڵێك وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچ نه‌بووبێت گه‌ڕانه‌وه‌ لاى یه‌كترى.

هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ زۆرجار له ‌خه‌یاڵ ده‌چن، به‌ڵام چى واده‌كات خۆشه‌ویستانى رابردوو بگه‌ڕێنه‌وه‌ لاى یه‌كتر، به ‌پێى قسه‌ى مایكل ماكنالتى راوێژكارى په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كان له ‌شیكاگۆ، چه‌ندین هۆكارى كه‌سایه‌تى ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێ، به ‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌، درێژه‌ى خایاند بێ.
باسیش له‌وه‌ ده‌كات هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ كاتى ئاساییدا ۶۹ گرفت دێته‌ رێى، هه‌ر یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ ده‌بێته‌ هۆكارى ده‌مه‌قاڵێ، هه‌ندێكجار جیابوونه‌وه‌ش‌، به‌ڵام له ‌كاتى هێمنیدا ئه‌گه‌ر به‌فر بێت یان ئاگر هه‌موو شتێك ده‌توێته‌وه‌ بۆ جارێكى دیكه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لاى یه‌كترى.
راوێژكارى په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كان له ‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ زۆر كه‌س خۆى دوور ده‌خاته‌وه‌ له ‌ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، چونكه‌ خودى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌لاى خۆشه‌ویستان و هاوسه‌ران خۆى چه‌ندین خاڵى ململانێى تیادا به‌دى ده‌كرێ، به‌ڵام كاتێك دواى دابڕانێكى دوور و درێژ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌مان رۆژگارى پێشتر، بۆیه‌ له‌ كوێ كۆتایى هاتووه‌ له‌وێوه‌ ده‌ست پێ ده‌كرێته‌وه‌.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید