کد خبر:28489
پ

شاندیكى تەندروستى جیهانی بو لیكولینەوە لە سەرچاوەى كوڕونا سه‌ردانی چین ده‌كات

یه که هه وال سبا نیوز: شاندێكى رێكخراوى تەندروستى جیهانى له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەى كۆرۆنا سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن. شارەزایانى رێكخراوى تەندروستى جیهانى (WHO)، بەمەبەستى لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، رۆژى پێنجشەممە دەگەنە چین. كۆمیسیۆنى نیشتمانی تەندروستیى چین، روونكردنەوەیەكى كورتى دەربارەى سەردانەكەى شاندى رێكخراوى تەندروستیى جیهانى بۆ وڵاتەكە بڵاوكردەوە. روونكردنەوەكە، ئاماژەى […]

Corona

یه که هه وال سبا نیوز:

شاندێكى رێكخراوى تەندروستى جیهانى له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەى كۆرۆنا سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن.

شارەزایانى رێكخراوى تەندروستى جیهانى (WHO)، بەمەبەستى لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، رۆژى پێنجشەممە دەگەنە چین.

كۆمیسیۆنى نیشتمانی تەندروستیى چین، روونكردنەوەیەكى كورتى دەربارەى سەردانەكەى شاندى رێكخراوى تەندروستیى جیهانى بۆ وڵاتەكە بڵاوكردەوە.

روونكردنەوەكە، ئاماژەى بەوە كردووه‌ كه‌، شاندێك پێكهاتووە لە شارەزایانى (WHO)، بۆ لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، كە بووە پەتایەكى جیهانى رۆژى ١٤ى كانوونى دووەم دێن بۆ خاڵى دەستپێكى سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسەكە لە چین و ئەوەشى ئاشكراكرد كە شارەزایان لەگەڵ هاوپیشە چینییەكانیشیان كۆدەبنەوە.

پێشتر گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چین هوا چونگینگ، لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى دا، لە ٦ى كانوونى دووەم ئاشكرایكردبوو كە بۆ تاوتوێكردنى سەرچاوەى ڤایرۆسى كۆرۆنا لەگەڵ رێكخراوەكە لە راوێژكاریدان.

رێكخەرى گشتیى (WHO) د. تیدرۆس ئادهانۆم، رۆژى ٥ى كانوونى دووەم لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا، لە بارەى چوونى زانایانى نێودەوڵەتى بۆ چین بەمەبەستى لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەى ڤایرۆسى كۆرۆنا گوتبووى، “ئەوەمان پێراگەیاندرا كە بەرپرسانى چین، هێشتا مۆڵەتى پێویستیان بۆ ئەو شاندە تەواو نەكردووە كە پێویستە بچن بۆ وڵاتەكە. دەستپێكردنی گەشتى دوو ئەندامى تیمەكە بۆ چین و راگرتنى ئەوانەى دیكە لە دوا ساتدا تووشى بێ ئومێدى كردم.

لاى خۆیەوە رێكخەرى پرۆگرامى بارى لە ناكاو لە رێكخراوى تەندروستى جیهانى مایك رایان، رایگەیاندبوو كە كێشەى ڤیزە بووەتە رێگر لە چوونى شاندەكەى WHO بۆ ناو چین.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید