کد خبر:30635
پ

شه‌كری سپی و شه‌كری ناو میوه‌ جیاوازیان چیيه‌؟

  یه که هه وال سبا نیوز: ئایا شه‌كری ناو میوه‌ زیانی هه‌یه‌ ؟ ئایا میوه‌ له‌ ناو له‌ش دا ئه‌بێته‌ ژه‌هر؟ زیانه‌كانی شه‌كری سپی زانراون و گه‌لێك زۆرن به‌ڵام هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان ئه‌پرسن ئایا ئه‌و شه‌كره‌ی ناو میوه‌ هه‌مان زیانی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پێویسته‌ له‌ خواردنی میوه‌ دوور كه‌ونه‌وه‌ ؟ سه‌ره‌تا ئه‌و […]

Sugar

 

یه که هه وال سبا نیوز:

ئایا شه‌كری ناو میوه‌ زیانی هه‌یه‌ ؟

ئایا میوه‌ له‌ ناو له‌ش دا ئه‌بێته‌ ژه‌هر؟

زیانه‌كانی شه‌كری سپی زانراون و گه‌لێك زۆرن به‌ڵام هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان ئه‌پرسن ئایا ئه‌و شه‌كره‌ی ناو میوه‌ هه‌مان زیانی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پێویسته‌ له‌ خواردنی میوه‌ دوور كه‌ونه‌وه‌ ؟

سه‌ره‌تا ئه‌و شه‌كره‌ی ناو میوه‌ له‌ مادده‌ی فركتۆز پێك هاتووه‌ و پاش خواردنی له‌ ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ مادده‌ی گلوكۆز كه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه‌ به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناو خوێن و ئه‌گه‌ر به‌كار نه‌هێنرا ؛ ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری و له‌ ناو له‌ش هه‌ڵ ده‌گیرێت ۰

— فركتۆز له‌ سه‌وزه‌ش دا هه‌یه‌ به‌ ڕێژیه‌كی كه‌متر بۆ نموونه‌ له‌ ناو پیاز و سیر و بڕۆكلی .

— ته‌نانه‌ت له‌ ڕێجیمی كیتۆدا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خێراترین ڕێجیمه‌كان بۆ دابه‌زاندنی كێش ، هه‌ندێك جۆری میوه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌ وه‌ك بلۆبێری ، ئه‌ڤۆگادۆ .

ـ شه‌كری ناو میوه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ :

۱ ـ كاتێ شه‌كری ناو میوه‌ زیانی هه‌یه‌ كه‌ بڕێكی زۆری لێ بخورێت ؛ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی زۆر زه‌حمه‌ته‌ چونكه‌ گه‌دده‌ی مرۆڤ جێگه‌ی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ ناگرێت ۰

۲ ـ شه‌كری ناو میوه‌ به‌ بڕێكی كه‌م و به‌ هێواشی ده‌چێته‌ جگه‌ر چونكه‌ هه‌رسكردنی میوه‌ پێویستی به‌ كاتێكی زۆر هه‌یه‌ هه‌ر له‌ جوین و قوتدان و قۆناغه‌كانی تری هه‌رسكردن و هه‌ڵمژینی بۆ ناو خوێن ۰

۳ ـ چونكه‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ تێری ده‌كات پاش خواردنی میوه‌ ؛ بۆیه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ زۆر بوونی كێش و قه‌ڵه‌وی و زیاد بوونی چه‌وری له‌ش ۰

٤ ـ میوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاو و ڕیشاڵ و مادده‌ دژه‌ئۆكسانه‌كان و ڤیتامین و كانزاكان : بۆیه‌ زۆر گرنگن بۆ ته‌ندروستی له‌ش به‌ تایبه‌ت جگه‌ر و پاك كردنه‌وه‌ی له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراوه‌یه‌كان : بۆیه‌ میوه‌ ناگوڕێت له‌ ناو له‌ش بۆ ژه‌هر وه‌ك هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ۰

— كۆمه‌ڵێك تێبنی گرنگ :

۱ ـ میوه‌ی وشكراو بڕێكی زیاتری وزه‌ی تێدایه‌ ؛ بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌می لێ بخورێت ۰

۲ ـ شه‌ربه‌تی میوه‌ی ئاماده‌كراو و فرێش بڕێكی وزه‌ی تێدایه‌ ؛ زۆر گرنگه‌ نه‌خورێنه‌وه‌ ۰

ـ له‌م حاڵه‌تانه‌دا نابێت میوه‌ بخورێت :

۱ ـ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به‌ مادده‌ی فركتۆز هه‌یه‌ كه‌ نیشانه‌ی خۆی هه‌یه‌ و به‌ فه‌حس ده‌رئه‌كه‌وێت ۰

۲ ـ له‌ كاتی ڕێجیمی كیتۆدا ، ته‌نها هه‌ندی جۆری میوه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌ .

 

دكتۆر كامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید