کد خبر:30631
پ

نه‌خۆشی ده‌والی چییه‌ و هۆكارو چاره‌سه‌ری بزانه‌

یه که هه وال سبا نیوز: نه‌خۆشی ده‌والی گه‌وره‌بوونی ده‌ماره‌ خوێنهێنه‌ره‌كانی قاچ و تێكچوونی زمانه‌ی ناو ده‌ماره‌كانه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنێكی زۆر له‌ناو ده‌ماره‌كان كۆبێته‌وه‌ و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئازار و ئه‌ستووربوونی قاچ. هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی : بۆماوه‌یی به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان ره‌گه‌ز ( مێ زۆرتره‌ له‌ نێر ( زۆر له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستان […]

Dawali

یه که هه وال سبا نیوز:

نه‌خۆشی ده‌والی گه‌وره‌بوونی ده‌ماره‌ خوێنهێنه‌ره‌كانی قاچ و تێكچوونی زمانه‌ی ناو ده‌ماره‌كانه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنێكی زۆر له‌ناو ده‌ماره‌كان كۆبێته‌وه‌ و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئازار و ئه‌ستووربوونی قاچ.

هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی :

  • بۆماوه‌یی
  • به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان
  • ره‌گه‌ز ( مێ زۆرتره‌ له‌ نێر (
  • زۆر له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستان و كاركردن
  • جه‌ڵته‌ی ده‌ماره‌كان و خوێن مه‌یین
  • قه‌ڵه‌وی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی فشارێكی زیاتر له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان
  • ته‌مه‌ن: له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن مه‌ترسی تووشبوون به‌ ده‌والی زیاتر ده‌بێت
  • دووگیانی: ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان زیاتر گه‌وره‌ بن

نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی:

  • ئازار و قورسبوونی قاچه‌كان
  • ئه‌ستووربوون و گه‌وره‌بوونی قاچه‌كان
  • زیادبوونی ئازار و قورسبوون له‌گه‌ڵ زۆر ڕاوه‌ستان و زۆر ڕێ كردن
  • خوران و مروژانی قاچه‌كان
  • ڕه‌نگی پێسته‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ قاوه‌یی یان مۆرێكی ناڕێك

جۆره‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی:

  • تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌:

له‌سه‌ر شێوه‌ی ورده‌ ده‌ماری سور یان شین ده‌رده‌كه‌وێت، به‌زۆری له‌ ڕان و ده‌ورووبه‌ری چۆك و زیاتر له‌ ڕه‌گه‌زی مێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆماوه‌یی هه‌یانه‌.

  • جۆری په‌تك: ئه‌م جۆره‌ به‌ زۆری له‌ ره‌گه‌زی نێر هه‌یه‌ وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی ده‌ماره‌كان ده‌ركه‌ون و پڕ خوێن ببن به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی ڕاوه‌ستان ته‌نانه‌ت نه‌خۆش خۆی ده‌توانێت ده‌ستنیشانی بكات.

مه‌ترسی ده‌والی:

  • برین و قرحه‌ی پێست له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی قاچه‌كان
  • خوێن مه‌یین و جه‌ڵته‌ی ده‌ماره‌كانی قاچ
  • نزیف و خوێن به‌ربوون له‌ كاتی كونبوون و ته‌قینی ده‌ماره‌ گه‌وره‌بووه‌كان

به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌بین:

  • وه‌رزشكردن پێش تووشبوون ده‌بێته‌ هۆی به‌رگری به‌ڵام پاش تووشبوون ده‌بێته‌ هۆی ئازار
  • دابه‌زینی كێش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فشاری زۆر و قورس له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان نه‌مێنێت
  • خۆراكێك كه‌ ڕیشاڵی زۆر بێت و خوێی كه‌م بێت ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌والی
  • له‌به‌رنه‌كردنی پێڵاوی به‌رز و گۆره‌وی ته‌سك به‌ تایبه‌ت له‌ ئافره‌تان كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوالی
  • زۆر له‌سه‌ر پێ رانه‌وه‌ستان وهه‌وڵدان كه‌ ئیسراحه‌ت بدرێته‌ ده‌ماره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی قاچه‌كان

چاره‌سه‌ر:

  • ره‌چاوی هه‌موو ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی تووشی ده‌والی نه‌بیت
  • چاره‌سه‌ر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری
  • چاره‌سه‌ری له‌یزه‌ر: كه‌ تازه‌ترین ڕێگایه‌ بۆ دوالی و به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری و ڕێگایه‌كی زۆر باشه‌
  • رێگای به‌كارهێنانی ( صمغی علاج ) كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان دابخات ڕێگه‌ نه‌دات خوێن كۆبێته‌وه‌ و ئه‌ستوور بێت
  • رێگای به‌كارهێنانی ده‌رزی و ده‌رمانی گرژكردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان به‌ تایبه‌ت ڕیشاڵه‌ ده‌ماره‌كان وتۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یی

د. ئه‌كره‌م كه‌ریم مه‌حمود / پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و لووله‌كانی خوێن

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید