کد خبر:29791
پ

یه‌ك كیلۆ په‌نیری شیری گوێدرێژ به‌ ۶۰۰ دۆلار ده‌فرۆشرێت

یه که هه وال سبا نیوز: ته‌نها له‌یه‌ك كێڵگه‌ی جیهان كاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ په‌نیره‌ ده‌كرێت په‌نیری ده‌رهێندارو له‌ شیری گوێدرێژ گرانترینی جیهانه‌و نرخی یه‌ك كیلۆی ده‌گاته‌ سه‌دان دۆلار. به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئینسایده‌ر نرخی كیلۆیه‌ك له‌ په‌نیری گوێدرێژ ده‌گاته‌ ۶۰۰ دۆلار و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌یه‌ك كێڵگه‌ی جیهان كاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ په‌نیره‌ […]

Paner

یه که هه وال سبا نیوز:

ته‌نها له‌یه‌ك كێڵگه‌ی جیهان كاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ په‌نیره‌ ده‌كرێت

په‌نیری ده‌رهێندارو له‌ شیری گوێدرێژ گرانترینی جیهانه‌و نرخی یه‌ك كیلۆی ده‌گاته‌ سه‌دان دۆلار.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئینسایده‌ر نرخی كیلۆیه‌ك له‌ په‌نیری گوێدرێژ ده‌گاته‌ ۶۰۰ دۆلار و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌یه‌ك كێڵگه‌ی جیهان كاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ په‌نیره‌ ده‌كرێت،هه‌ر بۆیه‌ په‌نیری گوێدرێژ به‌ پێش ئه‌و په‌نیرانه‌ كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ شیری مانگا و بزن به‌رهه‌مده‌هێندرێن.بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك كیلۆ په‌نیر-یش پێویستی به‌ زیاتر له‌۲۴ لیتر له‌ شیری گوێدرێژ هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ گرانی نرخی په‌نیری شیری گوێدرێژ له‌سه‌ر ئاساتی جیهان له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ په‌نیره‌ ته‌نها له‌نێو باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له‌سڕبیا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سربیاش پێی ده‌گوترێت (زاسافكا)یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌نێوان سێ ناوچه‌ی جیهان كه‌ پارێزگاری له‌ جۆره‌ گوێدرێژێك ده‌كه‌ن كه‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌ .

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید