کد خبر:31907
پ

ئافره‌تێك به‌ردێكی ئه‌ڵماسی گرانبه‌ها ده‌دۆزێته‌وه‌

سبا نیوز: ئافره‌تێكی دانیشتووی كالیفۆڕنیا له ‌كاتی پیاسه‌كردنی له ‌یه‌كێك له‌ باخچه‌كانی ولایه‌تی ئه‌ركنساسی ئه‌مریكا، ئه‌ڵماسێكی ۴٫۳۸ مسقاڵی دۆزیه‌وه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی  ۱۵ هه‌زار دۆلاره‌. ڕۆژنامه‌ی (دیلی میل)ی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه‌:‌ ئان نوورین ورێدبێرگ له ‌كاتی پیاسه‌كردنی له ‌باخچه‌ی هۆت سپرینگزی نیشتمانی به‌رده‌ ئه‌ڵماسه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م باخچه‌یه‌ش به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی له ‌زێڕ […]

1 1467991

سبا نیوز:

ئافره‌تێكی دانیشتووی كالیفۆڕنیا له ‌كاتی پیاسه‌كردنی له ‌یه‌كێك له‌ باخچه‌كانی ولایه‌تی ئه‌ركنساسی ئه‌مریكا، ئه‌ڵماسێكی ۴٫۳۸ مسقاڵی دۆزیه‌وه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی  ۱۵ هه‌زار دۆلاره‌.

ڕۆژنامه‌ی (دیلی میل)ی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه‌:‌ ئان نوورین ورێدبێرگ له ‌كاتی پیاسه‌كردنی له ‌باخچه‌ی هۆت سپرینگزی نیشتمانی به‌رده‌ ئه‌ڵماسه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م باخچه‌یه‌ش به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی له ‌زێڕ ده‌گه‌ڕێن  سه‌ردانی ئه‌و باخچه‌یه‌ ده‌كه‌ن. نۆرین باس له‌وه ‌ده‌كات له ‌پێش چه‌ند ساڵێك ئه‌و باخچه‌یه‌ی له ‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بینیووه‌، له‌و كاته‌دا بڕیاریداوه‌ سه‌ردانی بكات.

جه‌ختیش له‌وه ‌ده‌كاته‌وه‌ خۆی و مایكڵی هاوسه‌ری چوونه‌ته‌ ئه‌و باخچه‌یه‌ له ‌پاش ۴۰ خوله‌ك به‌ردێكی خاوێن و بریسكه‌داریان بینیووه‌ و هه‌ڵیان گرتۆته‌وه.

ئان ڕاشیگه‌یاند: له ‌سه‌ره‌تادا نه‌مزانی ئه‌و به‌رده‌ ئه‌ڵماسه‌، دواتر بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م به‌رده ئه‌ڵماسی زه‌رده‌ و به‌هاكه‌كه‌شی ۱۵٫۳ هه‌زار دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دۆزینه‌وه‌ی ساڵی ۲۰۲۱٫

له‌كۆتایشدا گوتی: تا ئێستا نازانم چی له‌و ئه‌ڵماسه‌ بكه‌م، ئه‌و كاته‌ش بڕیار ده‌ده‌م كه‌ به‌ها راسته‌قینه‌كه‌یم زانی.
SKY NEWS

 

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید