کد خبر:30793
پ

ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رئێشه‌یان هه‌یه‌، پێویستیان به‌ خشته‌یه‌كی ڕۆژانه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێشه‌كه‌یان

ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رئێشه‌یان هه‌یه‌، پێویستیان به‌ خشته‌یه‌كی ڕۆژانه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێشه‌كه‌یان   یه که هه وال سبا نیوز: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵدایه‌، پێویستیان به‌ دروستكردنی خشته‌یه‌كی ڕۆژانه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێشه‌كه‌یان ، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر نه‌خۆشی شه‌ قیقه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌، ئه‌م خشته‌یه‌ش به‌پێی ئه‌م پرسیارانه‌ دروستده‌كرێت : – ئایا سه‌رئێشه‌كه‌ له‌چ كاتێكدا ده‌ستیپێكرد” به‌یانی، […]

ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رئێشه‌یان هه‌یه‌، پێویستیان به‌ خشته‌یه‌كی ڕۆژانه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێشه‌كه‌یان

Sresha

 

یه که هه وال سبا نیوز:

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵدایه‌، پێویستیان به‌ دروستكردنی خشته‌یه‌كی ڕۆژانه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێشه‌كه‌یان ، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر نه‌خۆشی شه‌ قیقه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌، ئه‌م خشته‌یه‌ش به‌پێی ئه‌م پرسیارانه‌ دروستده‌كرێت :

– ئایا سه‌رئێشه‌كه‌ له‌چ كاتێكدا ده‌ستیپێكرد” به‌یانی، نیوه‌ڕۆ، عه‌سر …ھتد”.

– سه‌رئێشه‌كه‌ چ كاتێك كۆتایھات ؟

– چۆن وه‌سفی ئازاره‌كه‌ ده‌كه‌یت” لێدانه‌ وه‌ك دڵ، تونده‌، تیژه‌، ته‌زووه‌…ھتد”.

– شوێنی ئازاره‌كه‌ كوێیه‌؟

” لایه‌كی سه‌ر، له‌نێوچاواندا، له‌پشتی سه‌ر ..ھتد”

– ئازاره‌كه‌ چه‌نده‌ تونده‌ ؟

” له‌ ژماره‌ ١ ه‌وه‌ تا ١٠” ژماره‌كه‌ دابنێ

یه‌ك كه‌مه‌، ده‌ زۆره‌ تاڕاده‌ی گریان له‌به‌ر ئازار .

– چ چاره‌سه‌رێكت به‌كارھێنا كاتی ئازاره‌كه‌؟

” ده‌رمان، چاره‌سه‌ری سروشتی، شێلان، مه‌ساج”.

– ئایا چاره‌سه‌ره‌كه‌ سوودی ھه‌بوو؟

– چه‌ند كاتژمێر خه‌وتووی شه‌وی پێش ئازاره‌كه‌؟

– چ جۆره‌ خواردنێكت خواردووه‌ ڕۆژی ئازاره‌كه‌؟

– چ چالاكیه‌كت ئه‌نجامداوه‌  پێش  سه‌رئێشه‌كه‌ ؟

(وه‌رزش، مه‌له‌كردن، سه‌عیكردن …ھتد) .

– چی وایكردووه‌ ئازاره‌كه‌ت بۆ  دروست بكات؟

(خه‌فه‌ت، سترێس، دڵه‌ڕاوكێ، ماندووبوون ، خواردن، سوڕی

مانگانه‌…ھتد).

سوودی خشته‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌رئێشه‌ چییه‌ ؟

یارمه‌تی خۆت و پزیشكه‌كه‌ت ده‌دات كه‌جۆری سه‌ر ئێشه‌كه‌ت دیاریبكه‌یت، دووركه‌ویته‌وه‌ له‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه‌سه‌رئێشه‌كه‌ دروستده‌كه‌ن یان ده‌بنه‌ ھۆی زیادكردنی سه‌رئێشه‌كه‌(trigger)، ئه‌و چالاكیانه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌سه‌رئێشه‌كه‌ زیاد ده‌كه‌ن و ده‌توانیت خۆت به‌دووربگریت لێیان یاخود پێش ئه‌نجامدانیان چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت، ھه‌روه‌ھا یارمه‌تی پزیشكه‌كه‌ت ده‌دات بۆ ھه‌ڵبژاردنی باشترین ڕێگا چاره‌ .

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید