کد خبر:30998
پ

ئەرکەکانمان لە ئەفغانستان لە كۆتایی مانگی هه‌شت کۆتایی پێ دێت

یه که هه وال سبا نیوز: سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند ئەرکی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ۳۱ی ئابدا کۆتایی پێ دێت. جۆ بایدن لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە سەبارەت بە پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەنجامیدا، بەرگریی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەمەبەستی درووستکردنی دەوڵەتێک ئەفغانستانی داگیرنەکردووە. سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە وڵاتەکەی […]

Baedn 1

یه که هه وال سبا نیوز:

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند ئەرکی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ۳۱ی ئابدا کۆتایی پێ دێت.

جۆ بایدن لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە سەبارەت بە پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەنجامیدا، بەرگریی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەمەبەستی درووستکردنی دەوڵەتێک ئەفغانستانی داگیرنەکردووە.

سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە وڵاتەکەی بۆ بەرپرسانی ھێرشەکانی ۱۱ی ئەیلوول و ئوسامە بن لادن چوونەتە ئەفغانستان و گوتی، ئەرکەکانمان لە ئەفغانستان، لە ۳۱ی ئابدا، کۆتایی پێ دێت.

جۆ بایدن متمانەی خۆی بە سوپای ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان دووپاتكردەوە و سەبارەت بە ماوەی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، گوتی، لە ئەفغانستان ئەگەری کۆنترۆڵکردنی ھەموو وڵاتەکە لەلایەن یەک حکوومەتەوە زۆر کەمە.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید