کد خبر:31911
پ

بزانه‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا و ئه‌نفلۆنزا له‌یه‌ك كاتدا زه‌ره‌ری هه‌یه‌؟

بزانه‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا و ئه‌نفلۆنزا له‌یه‌ك كاتدا زه‌ره‌ری هه‌یه‌؟   سبا نیوز: تۆژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا و ئه‌نفلۆنزا له‌ یه‌ك كاتدا هیچ زه‌ره‌رێكی ته‌ندروستی له‌سه‌ر مرۆڤ نییه‌. ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌: تۆژینه‌وه‌كه‌ ده‌ری خستووه‌ لێدانی هه‌ردوو ڤاكسینه‌كه‌ له‌یه‌ك كاتدا كاریگه‌ری لاوه‌كی كه‌م یاخود مامناوه‌ندی ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش به‌ زه‌ره‌ر […]

بزانه‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا و ئه‌نفلۆنزا له‌یه‌ك كاتدا زه‌ره‌ری هه‌یه‌؟

 

77777019

سبا نیوز:

تۆژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا و ئه‌نفلۆنزا له‌ یه‌ك كاتدا هیچ زه‌ره‌رێكی ته‌ندروستی له‌سه‌ر مرۆڤ نییه‌.

ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌: تۆژینه‌وه‌كه‌ ده‌ری خستووه‌ لێدانی هه‌ردوو ڤاكسینه‌كه‌ له‌یه‌ك كاتدا كاریگه‌ری لاوه‌كی كه‌م یاخود مامناوه‌ندی ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش به‌ زه‌ره‌ر هه‌ژمار ناكرێ به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌ی كۆڕۆنا له‌ جۆری ڤایزه‌ر یان ئه‌سترازینیكا بێت.

دكتۆر راجیكا لازارۆس كه‌ تۆژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ خاڵێكی باش بۆ ئه‌وه‌ كه‌سانه‌ی پێویستان به‌ لێدانی هه‌ردوو ڤاكسینی كۆڕۆنا و ئه‌نفلۆنزا هه‌یه‌ له‌ یه‌ك كاتدا.

دكتۆر راجیكا تۆژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ۶۷۹ خۆبه‌خش له‌ ۱۲ ناوچه‌ی جیاوازی ئینگلته‌ڕا و ویڵز ئه‌نجامداوه‌، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ته‌واوی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ گۆڤاری (لانسێت) بڵاو بكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مساڵ به‌شێكی زۆری وڵاتان به‌تایبه‌یش ئه‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌ی باكوری گۆی زه‌وین چاوه‌ڕێی زستانێكی سارد بكه‌ن و‌ ئه‌مه‌ش تووشبوون به‌ په‌تای ئه‌نفلۆنزا زیاد ده‌كات به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ ڕێكاره‌كانی دژ به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنایان كه‌م كردۆته‌وه‌.

 

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید