کد خبر:21759
پ

بو ئەوەی چاوەكانت تووشی هەلاوسان نەبن

یه که به لگه نامه سبا نیوز: زۆر لە هاوولاتییان رووبەڕووی هەڵاوسانی ژیر چاو دەبنەوە، ئەمەش تووشی قەلەقییان دەكات، بویە گرنگە سەردانی پزیشكی پسپوڕ بكریت بو نەهیشتنی هەلاوسان، لیرە ئاماژە بە چەند دەرمانیكی سروشتی دەدەین كە ریگە لە هەڵاوسانی چاو دەگریت. بەلام بەر لەوە دەبی بزانین ئەو خواردنانە چین كە دەبنە هوی هەلاوسانی چاو. – […]

E13f9542 81c7 4621 A029 582c9faef079

یه که به لگه نامه سبا نیوز:

زۆر لە هاوولاتییان رووبەڕووی هەڵاوسانی ژیر چاو دەبنەوە، ئەمەش تووشی قەلەقییان دەكات، بویە گرنگە سەردانی پزیشكی پسپوڕ بكریت بو نەهیشتنی هەلاوسان، لیرە ئاماژە بە چەند دەرمانیكی سروشتی دەدەین كە ریگە لە هەڵاوسانی چاو دەگریت. بەلام بەر لەوە دەبی بزانین ئەو خواردنانە چین كە دەبنە هوی هەلاوسانی چاو.
– خواردنی خواردەمەنییە قووەكان، بە هوی ئەوەی ماددەی سودیومی تیدایە ئەمەش هوكارە بو هەڵاوسانی ژیر چاو.
– خواردنی ئەو شتانەی كە هەستیاریت پییانەوە هەیە، بو نموونە تەماتە بە هوی ئەویە ماددەی سولانینی تیدایە تووشی هەلاوسانی ژیر چاوت دەكات.
– ئەگەر هەستیار بیت بە خواردنی گەنم واباشترە سوود لە جو وەربگری.
– شیرنەمەنییەكان هوكارن بو هەڵاوسانی چاو.
– خواردنی شەكر هەڵاوسانی چاو زیاد دەكات
– خواردنی بیبەری توند.
ئەو خواردنانەشی كە رێگری لە هەڵاوسانی چاو دەكەن بریتین لە:
– خواردنی كەرەوز جگە لەوەی هەڵاوسانی ژیر چاو ناهیلیت، هاوكارییەكی باشی گورچیلەش دەكات.
– كاران ریژەیەكی زوری ریشالی تیدایە و پیكهاتەكەی هوكارە بو نەهیشتنی هەڵاوسانی ژیر چاو.
– خواردنی ئەڤوگادۆ سوودی هەیە بو جەستە بە گشتی و لە هەمانكاتیشدا بە هوی ئەوەی ڤیتامین (K) زۆر تیدایە ریگری لە هەڵاوسانی ژیر چاو دەكات.
– دانانی قاشی خەیار لە سەر چاو هوكاریكی سەرەكییە بوپشوودان بە چاو و نەهیشتنی رەشایەتی ژیر چاو و نەهیشتنی هەڵاوسانی ژیرچاو.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید