کد خبر:31774
پ

تابلۆیێکی بزماریی ۳۵۰۰ ساڵە دەگەڕێنرێتەوە عێراق

  سبا نیوز ه گواستنه وه له کوردپرێس، یونسکۆ ئاشکرایکردووە، تابلۆکە لە ساڵی ۱۹۹۱ لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە و دوای چەند ساڵێک گەیشتووەتە ئەمریکا، تابلۆکە لە قوڕ دروست کراوە و بە نووسینی بزماری بەشێک لە داستانی گەلگامشی لەسەر نووسراوە. تابلۆکە لە کاتی شەڕی کەنداودا لە ساڵی ۱۹۹۱ لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە، لە ساڵی ۲۰۰۳ بازرگانێکی […]

16322191436846

 

سبا نیوز ه گواستنه وه له کوردپرێس، یونسکۆ ئاشکرایکردووە، تابلۆکە لە ساڵی ۱۹۹۱ لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە و دوای چەند ساڵێک گەیشتووەتە ئەمریکا، تابلۆکە لە قوڕ دروست کراوە و بە نووسینی بزماری بەشێک لە داستانی گەلگامشی لەسەر نووسراوە.

تابلۆکە لە کاتی شەڕی کەنداودا لە ساڵی ۱۹۹۱ لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە، لە ساڵی ۲۰۰۳ بازرگانێکی کەلوپەلە شوێنەوارییەکان کڕیوییەتی و بەوڕێگەیە گەیشتووەتە ئەمریکا.

لە ساڵی ۲۰۰۷ ئەو تابلۆیە بە نرخی ۵۰ هەزار دۆلار بە بەڵگەنامەی ساختە فرۆشراوە، دواتر لە ساڵی ۲۰۱۴ لەلایەن زنجیرە بازرگانیی (هۆبی لۆبی)ەوە بەنرخی ۱٫۶۷ ملیۆن دۆلار کڕدراوە، بەمەبستی پیشاندانی لە مۆزەخانەی کتێبی پیرۆز لە واشنتن.

بەڵام لە ساڵی ۲۰۱۷ یەکێک لە پارێزەرانی مۆزەخانەکە دەکەوێتە گومانەوە لەسەر بنەڕەتی تابلۆکە چوونکە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە تابلۆکە کە لەکاتی مامەڵە پێوەکردنیدا بەکارهێنراون تەواو نەبوون.

لەساڵی ۲۰۱۹ دەسەڵاتی ئەمریکا تابلۆکەی ڕەوانەی دادوەری فیدراڵی کردووە و بڕیار لەبارەی گەڕاندنەوەی تابلۆکە بۆ عێراق دراوە.

لە مانگی تەمموزدا ئەمریکا ۱۷ هەزار پارچە شوێنەواری گەڕاندەوە بۆ عێراق کە مێژووی بەشێکی زۆریان بۆ چوار هەزار ساڵ پێشتر دەگەڕایەوە.

 

سەرچاوە: ئاوێنە

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید