کد خبر:31732
پ

زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ ھه‌رێمی كوردستان لێدرا

سبا نیوز: زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ ھه‌رێمی كوردستان لێدرا ئه‌مڕۆسێشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ قوتابخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم  له‌ كاتی لێدانی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن ۲۰۲۱-۲۰۲۲  سوپاسی خۆراگری مامۆستایانی كرد، كه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی كۆرۆنا و خراپی دۆخی ئابووری ،نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له‌ ملیۆنێك و ۸۰۰ ھه‌زار قوتابی […]

Krg

سبا نیوز:

زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ ھه‌رێمی كوردستان لێدرا

ئه‌مڕۆسێشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ قوتابخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم  له‌ كاتی لێدانی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن ۲۰۲۱-۲۰۲۲  سوپاسی خۆراگری مامۆستایانی كرد، كه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی كۆرۆنا و خراپی دۆخی ئابووری ،نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له‌ ملیۆنێك و ۸۰۰ ھه‌زار قوتابی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن كه‌ ملیۆنێك و ۷۲۵ ھه‌زار قوتابی له‌ گشت قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌ كه‌رتی حكوومی و زیاتر له‌ ۹۰ ھه‌زار قوتابی له‌ كه‌رتی ناحكوومی ده‌خوێنن.

له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێمی كوردستان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی هاوكات داوای له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كردووه‌ ڤاكسین وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها به‌ستنی ماسكی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندندا كردووه‌ته‌وه‌ ناچاریی.

ساڵی رابردوو، به‌ھۆی ھه‌ڵكشانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ھه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی خوێندن له‌ ناوه‌ندی خوێندن به‌ شێوه‌ی نۆره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید