کد خبر:31709
پ

كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر کارەبای وزە نوێیەکان بە تۆڕی کارەبای هەرێم به‌رێوه‌چوو

كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر کارەبای وزە نوێیەکان بە تۆڕی کارەبای هەرێم به‌رێوه‌چوو   سبا نیوز به گواستنه وه له کوردستان تیفی : له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی  راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لەسەر رێنماییەکانی تایبەت بە کارپێکردن و بەستنەوەی کارەبای وزە نوێیەکان بە تۆری کارەبای هەرێم پێشکەش کرا و دواتر خرایە […]

كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر کارەبای وزە نوێیەکان بە تۆڕی کارەبای هەرێم به‌رێوه‌چوو

241857816 4308768312542975 6714420058375190485 N

 

سبا نیوز به گواستنه وه له کوردستان تیفی :

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی  راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لەسەر رێنماییەکانی تایبەت بە کارپێکردن و بەستنەوەی کارەبای وزە نوێیەکان بە تۆری کارەبای هەرێم پێشکەش کرا و دواتر خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێداگیری لەسەر گرنگیی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و رایگه‌یاند: وزەیەکی پاک و خاوێنە و بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبوونەوە تێچوونێکی کەمی هەیە.
وەزیری کارەبا داوای کردووه‌ بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزە نوێیەکان هاوکاری و یارمەتیی کۆمپانیا و دامەزراوە تایبەتەکان و خەڵک بدرێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ – شوان عه‌زیز

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید