کد خبر:25253
پ

مندالان لە عیراق هه‌میشه‌ قوربانى ململانی سیاسییه‌كان بوون

یه که هه وال سبا نیوز به گواستنه و له کوردستان : توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق رۆژ به‌ رۆژ زیاد ده‌كات و رێکخراوی یونسێف له‌م باره‌وه‌ رایدەگەیەنێت، توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق زیادی کردووەو داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە رێکاری خێرا دژی ئەو کەسانە بگرێتە بەر، کە بەرپرسن لە ئه‌نجامدانى توندوتیژی دژی منداڵان. لە […]

6 42

یه که هه وال سبا نیوز به گواستنه و له کوردستان :

توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق رۆژ به‌ رۆژ زیاد ده‌كات و رێکخراوی یونسێف له‌م باره‌وه‌ رایدەگەیەنێت، توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق زیادی کردووەو داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە رێکاری خێرا دژی ئەو کەسانە بگرێتە بەر، کە بەرپرسن لە ئه‌نجامدانى توندوتیژی دژی منداڵان.

لە بەیاننامەیەکدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونسێف) رایگەیاندووە” لەکاتێکدا پێویستە منداڵان لە ماڵەکانیاندا هەست بە پارێزراوی بکەن و دوور بن لە توندوتیژی، بەڵام لە عێراق لە ماوەی ئەم چەند مانگەی رابردوودا مندالان لە ماڵەوە زۆرتر رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

لە بەیاننامەیەکه‌دا هاتووه،‌ کە تێبینییان کردووە، لەو ماوەیەی حکوومەتی عێراق بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندبوو، حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی منداڵان لەسەر دەستی کەسوكارى خۆیان، زیاتر بووە و ئەمەش قبوڵ ناکرێت.

رێکخراوەکە داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە رێکاری خێرا دژی ئەو کەسانە بگرێتە بەر، کە بەرپرسن لە توندوتیژی دژی منداڵان.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌، رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایده‌گه‌ینێت، كە حكوومەتی عێراق، ژمارەیەكی زۆر لەو منداڵانەی كە بەپەیوەندیكردن بە داعشەوە تۆمەتباركراوان، لەمافی پەروەردە و خوێندنی بێبەشكردوون.

هیومان رایتس وۆچ كە رێكخراوێكی ناحكوومییە و بارەگاكەی لەشاری نیویۆركە، راپۆرتێكی له‌سه‌ر دۆخى مندالان له‌ عێراق بڵاوكردوته‌وه‌ و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، كه‌ ئەو منداڵانەی لەناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش لە ساڵانی نێوان ۲۰۱۴ بۆ ۲۰۱۷ لەدایكبوون پێویستیان بەو بەڵگانە هەیە كە حكوومەت داوای دەكات بۆ تۆماركردنی ناوەكانییان بۆ خستنەبەر خوێندن.

لای خۆیەوە لەما فەقیهە بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە هیومان رایتس وۆچ، وتبووى” بێبەشكردنی منداڵان لە فێركردن رەنگە بەهۆی كارێكەوە بووبێت كە كەسوكاریان ئەنجامیانداوە روونە ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی سزادانی بەكۆمەڵ.

ئەوەشی وتووە” خوێندنی ژمارەیەكی زۆری منداڵ لەو ناوچانە فەوتاوە كە بۆماوەی سێ ساڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا بوون و لەئێستادا پێویستە لەسەر حكومەت هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆئەوەی لەوە زیاتر خوێندنی منداڵان نەفەوتێت.

نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئاشكرایدەكات، سەرجەم هێزە عێراقییەكان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیششەوە دەستدرێژی و پێشێلكاری ترسناكیان تا ئاستی كوشتن لە بەرامبەر منداڵان بەكارهێناوە.

بەپێی راپۆرتێك كە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاساسشی نێودەوڵەتی كردبوو، لەسەر هەموویانەوە داعش، دواتریش چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى تر، پێشێلكارییان لەبەرامبەر منداڵان كردوە و دەستدرێژییان كردووەتە سەریان.

راپۆرتەكە كە لە ماوەی ۱ى تەموزی ۲۰۱۵ تاكو ۳۱ تەموزی ۲۰۱۹ تۆماركراوە، دەریخستووە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا ۲ هەزار و ۱۱۴ منداڵ رووبەرووی هێرش و پێشێلكاری بوونەتەوە، لەوانەش كوشتن و لێدان و شێواندنی روخسار و دەستدرێژی سێكسی.

لە راپۆرتەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئەم ژمارانە بەشێكن لە كۆی رووداوە هاوشێوەكانیان، چونكە ئەم ئامارە تەنها ئەو رووداوانەی تۆماركردوە كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە یان بەدواداچوونیان بۆ كراوە و لێیان دڵنیابوونەتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە داعش بەرپرسیارێتی یەكەمی لەو تاوانەكان بەركەوتووە، بەجۆرێك كە هەزار و ۷۷۲ منداڵ لەسەر دەستی چەكدارەكانی رووبەرووی لێدان و شێواندن بوونەتەوە، ۲۰۶ منداڵ كراون بە چەكدار و ۸۶ منداڵیش بێسەروشوێن بوون، ۱۰ منداڵیش دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر.

هاوكات هێزەكانی تر وەكو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بەرپرسن لە كوژران و لێدانی ۱۴۲ منداڵ، واته‌ كۆی رووداوەكانی دیكەی وەكو شەڕو تەقینەوەكا ۱۶۲ منداڵ كوژراون.

راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تەئكیدی لەسەر كردوەتەوە كە داعش ۱۵۱ منداڵی كردوە بە چەكدار كە هەشتیان كچ بوون و بەشدارییان لە شەڕ و كردەی خۆكوژیدا پێكراوە.

بەپێی راپۆرتێکی ئەنجومەنی دادوەریی باڵاش، لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە هەزار و ۶۰۰ کەیسی توندوتیژی دژی منداڵان لەدادگاکاندا تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەریی باڵا، لەماوەی ساڵی رابردوودا هەزار و ۶۰۶ کەیسی توندوتیژی دژی منداڵان لەدادگاکاندا تۆمارکراون، جگە لە کەیسەکانی دیکە کە لەپشتی دەرگا داخراوەکانەوەن و بەهۆی نەبونی ئاستی هۆشیاری، دادگایان لێ ئاگادار نەکراوەتەوە.

لەدەستوری عێراقدا یاساگەلێکی باش هەن کە رێگری لەم دیاردانە دەکەن و بەرگری لەمافی منداڵان دەکەن. لەوبارەیەوە دادوەرێکی پسپۆڕ لە توندوتیژی خێزانی ئاماژەی بەوەکردوە، لەدەستوری عێراقدا یاساگەلێکی باش هەن کە رێگری لەم دیاردانە دەکەن و بەرگری لەمافی منداڵان دەکەن.

عەلی کەمال دادوەری تایبەت بە پرسی توندوتیژی خێزانی ئاماژەی بەوەکردووه‌، لەئێستادا چەندین فۆرمی توندوتیژی لەعێراقدا هەن، هەر لە پەراوێزخستن، لێدان و هێرشی دەروونی و سێکسی و ئازاردانی دەروونی و چەندین شێوازی دیکە لەلایەن باوک و کەسوکار و ئەوانەی کە چاودێرییان دەکەن.

عەلی کەمال راشیگەیاند، چەندین وێنە و ڤیدیۆی توندوتیژی دژی منداڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە کە دەرخەری ئەو راستییەیە، كه‌ پرسی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی دژ بەمنداڵان بەرەو خراپتر دەڕوات.

سەرەڕای بوونی یاسای پێویست بۆ سزادانی ئەوانەی کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن، بەڵام حکومەتی عێراق زۆر رەخنەی لێدەگیرێت بەهۆی ئەوەی رێکاری پێویست ناگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و سزادانی تاوانکاران.

بەپێی یەکەی نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ۲۰۱۹دا لە ۳۵۶ کەیسی بازرگانیکردن بە مرۆڤی کۆڵیوەتەوە، تاوانەکان بریتین لە لەشفرۆشیکردن بە ژنان و کاری زۆرەملێ و بازرگانیکردن بە منداڵ و سواڵکردنی زۆرەملێ.

لەو چوارچێوەیەدا ۴۲۶ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون، قوربانییەکانیش بریتین لە ۱۴۸ قوربانیی بازرگانی بۆ سێکس و کاری زۆرەملێ و سواڵکردنی زۆرەملێ، ۱۰۵ لە تۆمەتبارەکان دادگاییکراون و ۱۱۷یان ئازادکراون و ۴۳یان بە کەفالەت ئازادکراون، لە کۆتاییدا ۵۳ لە تۆمەتبارەکان سزایان بەسەردا سەپێنراوه‌.

بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە عێراق، هەركەسێك ئەو تاوانە ئەنجامبدات سزاكەی ۱۵ ساڵ زیندانیكردن و ۱۰ ملیۆن دینار سزای دارایی دەبێت، ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر ژن یان هەرزەکارێک بکرێت، سزای زیندانی هەتاهەتایی و ۲۵ ملیۆن دیناری عێراقیش سزای دارایی دەدرێت.

بەڵام حکومەتی عێراق لەسەر سزانەدانی بەرپرسانی ئەنجامدەری گێچەڵی سێکسی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و نەپاراستنی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، رەخنەی لێدەگیرێت.

ئەندامێكی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق  لەوبارەیەوە دەڵێت، لەگەڵ پەیدابوونی داعش ئەو تاوانانە زیادیانكرد، چونكە بازرگانیكردنی بە مرۆڤی بۆ كۆكردنەوەی داهات بەكارهێنا؛ تاوەكو ئێستاش حكومەتی عێراق بەرنامەیەكی دروستی نییە بۆ نەهێشتنیان.

عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق راگەیاندووه‌” بازرگانیكردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ئەندامانی جەستە و بازرگانیكردن بە منداڵان و ژنان، كرێكاران و چەكداركردنی هەرزەكاران و بازرگانیكردن بە سێكس دەگرێتەوە. یاساكانی عێراق لەئاست پێویستدا نین و بەپێی پێوەرەكانی مافەكانی مرۆڤ نین.

بەگوێرەی راپۆرتێكى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش، نەبوونی یاسای گونجاو و ویستی راستەقینە لە عێراقدا وایکردووە زۆرجار قوربانیان دەستنیشان نەکرێن و ئەنجامدەرانی بازرگانیکردن بە مرۆڤیش سزانەدرێن.

لەماوەی دەسەڵاتداریەتی داعش لەناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری بەشێک لەخەڵکی ناوچەکە پەیوەندییان بەداعشەوە کرد، خێزانەکانی ئەوانەی لەگەڵ داعش بوون ئێستا گیروگرفتی گەورەیان بۆ دروستبوە لەلایەک کۆمەڵگا بەخۆیان ناگرێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە لایەنی حکومیش کاروبارەکانیان وەکو پێویست بۆ جێبەجێ ناکات و خزمەتگوزارییەکان نایانگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (ABCnews) ژن و منداڵی ئەوانەی لەناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری پەیوەندییان بەداعشەوە کردوە باجی قورسی پیاوەکانیان دەدەن، لەلایەن خەڵکیەوە ڕەتدەکرێنەوە و تاڕادەییەک بەلاوەنراون.

به‌پێى راپۆرتى كه‌ناله‌كه‌، یەکێک لەو هاوڵاتیانەی موسڵ به‌ ناوى “ئه‌حمه‌د خه‌لیل” بووە ، کە بۆ مووچەیەکی باشتر پەیوەندی بەهێزی پۆلیسی داعشەوە کردووە، كه‌چى ئێستا خێزانەکەی و حەوت منداڵەکەی بەهۆی بابیانەوە لەلایەن کۆمەڵگاوە سزا دەدرێن.

ناوبراو لەساڵی ۲۰۱۷ەدا بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانەوە کوژراوە، خێزانەکەی دەڵێ” گوناحی ئێمە چیە دەبێ من و منداله‌كانم باجی پیاوەکەم بدەین.

لەسەرانسەری عێراق لەو ناوچانەی کە داعش داگیریکردبوون بەهەزاران خێزانی وەکو خێزانی به‌م شێوه‌ هەن ، کە ڕۆژانە تووشی گیرگرفت دەبنه‌وه‌ بەهۆی هەڵەی پیاوەکانیانەوە کە لەگەڵ داعش بوون، وە لەلایەن کۆمەڵگاوە جیاکاریان لەگەڵدا دەکرێت.

لەڕووی خێزانی و کۆمەڵایەتیەوە خێزانەکان و بێوەژنەکان و منداڵەکان لەلایەن کەسوکاریانەوە نەویستراون و لەلایەن حکومەتیشەوە بەلاوەنراون. هەروەها لەلایەن دەزگا حکومیەکانیش بەڕێوەبەرێتی تۆمارکردنی منداڵان تۆماری ئەو منداڵانە ناکات کە پیاوەکانیان لەگەڵ داعش بوون، وە قوتابخانەکان منداڵەکانیان وەرناگرن و خزمەتگوزاری منداڵانیش نایانگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ، عێراق دۆخێکی قورسی لەبەردەمە بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایەکان و جێکردنەوەی ئەو خێزان و منداڵانە لەگەڵ کەس و کار و لەنێو کۆمەڵگایەکانیاندا، ئەو بارودۆخە پێویستی بە ژینگەیەکی لەباری پاڵپشتی دەروونی و، سەقامگیری خێزانی و، کۆکردنەوە و پێکەوەژیان و، فەراهەمکردنی ماف و خزمەتگوزارییەکان هەیە.

نزیکەی سێ ساڵ بەسەر کۆتایی داعش لەعێراق تێدەپەڕێ، بەڵام عێراق تاوەکو ئێستا کاری کەمی ئەنجامداوە بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایەکان بەتایبەتی خێزان و کەس و کاری داعشەکان، پێویستە جیاکاری لەنێوان تاوانباران و بێ تاواناندا هەبێ و کەیسی خەڵکەکە بەخێراتری یەکلایی بکرێتەوە.

بەپێی یاسای خێزانی لەعێراق هەر منداڵیک پێویستی بەناوی باوکیەتی بۆ ئەوەی بڕوانامەی لەدایک بوون و ناسنامەی کەسێتی و ڕەگەزنامە وەربگرێ و ئینجا لە خزمەتگوزارییەکان بەشداری دەبێ، بەهۆی ئەوەی باوکیان پەیوەندیان بەداعشەوە هەبووە جا کوژرابن یان زیندانی بن ئەوا منداڵەکانیان باجی باوکەکانیان دەدەن، ئەوانەی لەسەردەمی دەسەڵاتی داعشدا لەوێ لەدایک بووبن بێ ناسنامە ماونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی ۴۵ هەزار منداڵ لەعێراق بەبێ ناسنامەن، دادوەرەکان و ڕێکخراوەکانی مافە مەدەنیەکان و مافەکانی مرۆڤ ئاگاداری بەپەلەیان داوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەوە نوێیەی عێراق کە بێ بەش دەبن لەقوتابخانە و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە قوتابخانەکانی ناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری فشاری کۆمەڵگایەکانیان لەسەرە کە ئەو قوتابیانە وەرنەگرن کە کەسوکارەکانیان لەگەڵ داعشدا بوون، هەڵبەتە لەلایەک ئەوان مافی خۆیانە منداڵەکانیان لەژینگەیەکی خاوێن و بەئاسایشدا بخوێنن ، بەڵام ئەدی چارەسەر بۆ منداڵەکانی دیکە چی دەبێت، شارەزایان داوادەکەن عێراق کاری جیدی بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە.

بەشێک لەخەڵکەکە ئەوانەی کە منداڵەکانیان ناسنامەیان نیە لەڕێی ڕێکخراوەکانەوە هەوڵدەدەن پارێزی یاسایی بۆ منداڵەکانیان پەیدابکەن ، تاوەکو خۆراک و خزمەتگوزارییە خێزانیەکانیان بۆ وەربگرن.

دادوەرێك له‌ دادگای تێهەڵچونەوە لە موسڵ لەو بارەیەوە وتویه‌تى” ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر کەیسی ناسنامە و دۆکیومێنتکردنمان بۆ دێت کە پەیوەستن بە ناسنامە و تۆماری خێزانی، ئەو داوایانە لەلایەن خێزان و، بێوەژنەکانی ئەوانەوە دێن کە تۆمەتی داعشیان لەسەرە و ئێمەش ناتوانین هیچیان بۆ بکەین.

هەروەها گوتیشی” داعش ئەو سێ ساڵەی لەناوچەکە بووە خەڵکی ئیش و کارەکانیان ڕانەگرتوون، مارەبڕی هەبووە و تەڵاقدانیش بەهەمان شێوەی هەبووە، بۆیە ڕێکخستنەوەی ئەو کەیسانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدا پێویستی بەیاسایەکی نوێی تایبەت بە ئەو بارودۆخانە دەبێ و ئەو یاسایانەی ئێستا هەن بەکارنایەن.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، رەشنووسە پرۆژەیەک لە پەرلەمانى عێراقدا هەیە بۆ کردنەوەی تۆمارکردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بۆ ئەو منداڵانەی کە بێ ناسنامەن، وە ئەو خێزانانە پێویستیان بەچاودێریکردن هەیە، چونکە ناکرێ و ناتوانرێ لە کۆمەڵگا داببڕێنرێن.

شیاوی باسکردنە، لەعێراقی دوای داعش کۆمەڵێک گیروگرفتی قورس هەن کە پێویستیان بەستراتیژیەت و چارەسەرکردن هەیە، بەهەزاران خێزان و منداڵ بەهۆی پەیوەندی باوکیان بەداعشەوە لە کۆمەڵگا و لەخزمەتگوزارییە مەدەنیە گشتیەکان بێ بەشبوون.

عێراق لەقۆناغی بەرەو سەقامگیری و ئاسایش و بەهێزبونەوەدایە، وە شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر حکومەتی عێراقی هەنگاوی خێرا و جیدی لەبەرەو پێکەوەژیان و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایەکان نەنێ ئەوا دۆخە تاڵەکانی ڕابردوو و، ئاڵۆزییەکانی نێوان پێکهاتە و مەزهەبەکان دروستدەبێتەوە و دواتر باری سەقامگیری لەباردەچێت.

موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری تەنها پێویستیان بەئاوەدانکردنەوە نیە، بەڵکو پێویستە لەو ناوچەیەدا سەنتەری تایبەت بەبواری کۆمەڵایەتی و کارکردن لەبوارەکانی گەشەی مرۆیی و دەروونیش بکرێنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگایەکان تاوەکو ئاستی پێکەوەژیان و یەکتری قبوڵکردن لەنێو خەڵکە دابەشبووەکەدا دروستبێتەوە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق رۆژ به‌ رۆژ زیاد ده‌كات و رێکخراوی یونسێف له‌م باره‌وه‌ رایدەگەیەنێت، توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق زیادی کردووەو داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە رێکاری خێرا دژی ئەو کەسانە بگرێتە بەر، کە بەرپرسن لە ئه‌نجامدانى توندوتیژی دژی منداڵان.

لە بەیاننامەیەکدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونسێف) رایگەیاندووە” لەکاتێکدا پێویستە منداڵان لە ماڵەکانیاندا هەست بە پارێزراوی بکەن و دوور بن لە توندوتیژی، بەڵام لە عێراق لە ماوەی ئەم چەند مانگەی رابردوودا مندالان لە ماڵەوە زۆرتر رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

لە بەیاننامەیەکه‌دا هاتووه،‌ کە تێبینییان کردووە، لەو ماوەیەی حکوومەتی عێراق بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندبوو، حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی منداڵان لەسەر دەستی کەسوكارى خۆیان، زیاتر بووە و ئەمەش قبوڵ ناکرێت.

رێکخراوەکە داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە رێکاری خێرا دژی ئەو کەسانە بگرێتە بەر، کە بەرپرسن لە توندوتیژی دژی منداڵان.

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاندووه‌، كە حكوومەتی عێراق، ژمارەیەكی زۆر لەو منداڵانەی كە بەپەیوەندیكردن بە داعشەوە تۆمەتباركراوان، لەمافی پەروەردە و خوێندنی بێبەشكردوون.

هیومان رایتس وۆچ كە رێكخراوێكی ناحكوومییە و بارەگاكەی لەشاری نیویۆركە، راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو منداڵانەی كە لەناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش لە ساڵانی نێوان ۲۰۱۴ بۆ ۲۰۱۷ لەدایكبوون پێویستیان بەو بەڵگانە هەیە كە حكوومەت داوای دەكات بۆ تۆماركردنی ناوەكانییان بۆ خستنەبەر خوێندن.

لای خۆیەوە لەما فەقیهە بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە هیومان رایتس وۆچ، وتویەتی” بێبەشكردنی منداڵان لە فێركردن رەنگە بەهۆی كارێكەوە بووبێت كە كەسوكاریان ئەنجامیانداوە روونە ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی سزادانی بەكۆمەڵ.

ئەوەشی وتووە” خوێندنی ژمارەیەكی زۆری منداڵ لەو ناوچانە فەوتاوە كە بۆماوەی سێ ساڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا بوون و لەئێستادا پێویستە لەسەر حكومەت هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆئەوەی لەوە زیاتر خوێندنی منداڵان نەفەوتێت.

نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئاشكرایدەكات، سەرجەم هێزە عێراقییەكان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیششەوە دەستدرێژی و پێشێلكاری ترسناكیان تا ئاستی كوشتن لە بەرامبەر منداڵان بەكارهێناوە.

بەپێی راپۆرتێك كە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاساسشی نێودەوڵەتی كردوە، لەسەر هەموویانەوە داعش، دواتریش چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى تر، پێشێلكارییان لەبەرامبەر منداڵان كردوە و دەستدرێژییان كردووەتە سەریان.

راپۆرتەكە كە لە ماوەی ۱ تەموزی ۲۰۱۵ تاكو ۳۱ تەموزی ۲۰۱۹ تۆماركراوە، دەریخشتووە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا ۲ هەزار و ۱۱۴ منداڵ رووبەرووی هێرش و پێشێلكاری بوونەتەوە، لەوانەش كوشتن و لێدان و شێواندنی روخسار و دەستدرێژی سێكسی.

لە راپۆرتەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئەم ژمارانە بەشێكن لە كۆی رووداوە هاوشێوەكانیان، چونكە ئەم ئامارە تەنها ئەو رووداوانەی تۆماركردوە كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە یان بەدواداچوونیان بۆ كراوە و لێیان دڵنیابوونەتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە داعش بەرپرسیارێتی یەكەمی لەو تاوانەكان بەركەوتووە، بەجۆرێك كە هەزار و ۷۷۲ منداڵ لەسەر دەستی چەكدارەكانی رووبەرووی لێدان و شێواندن بوونەتەوە، ۲۰۶ منداڵ كراون بە چەكدار و ۸۶ منداڵیش بێسەروشوێن بوون، ۱۰ منداڵیش دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر.

هاوكات هێزەكانی تر وەكو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بەرپرسن لە كوژران و لێدانی ۱۴۲ منداڵ، لە كۆی رووداوەكانی دیكەی وەكو شەڕو تەقینەوەشدا ۱۶۲ منداڵ كوژراون.

راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تەئكیدی لەسەر كردوەتەوە كە داعش ۱۵۱ منداڵی كردوە بە چەكدار كە هەشتیان كچ بوون و بەشدارییان لە شەڕ و كردەی خۆكوژیدا پێكراوە.

بەپێی راپۆرتێکی ئەنجومەنی دادوەریی باڵاش، لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە هەزار و ۶۰۰ کەیسی توندوتیژی دژی منداڵان لەدادگاکاندا تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەریی باڵا، لەماوەی ساڵی رابردوودا هەزار و ۶۰۶ کەیسی توندوتیژی دژی منداڵان لەدادگاکاندا تۆمارکراون، جگەلە کەیسەکانی دیکە کە لەپشتی دەرگا داخراوەکانەوەن و بەهۆی نەبوونی ئاستی هۆشیاری دادگایان لێئاگادار نەکراوەتەوە.

لەوبارەیەوە دادوەرێکی پسپۆڕ لە توندوتیژی خێزانی ئاماژەی بەوەکردوە، لەدەستوری عێراقدا یاساگەلێکی باش هەن کە رێگری لەم دیاردانە دەکەن و بەرگری لەمافی منداڵان دەکەن.

لەوبارەیەوە عەلی کەمال دادوەری تایبەت بە پرسی توندوتیژی خێزانی ئاماژەی بەوەکردووه‌، لەئێستادا چەندین فۆرمی توندوتیژی لەعێراقدا هەن، هەر لە پەراوێزخستن، لێدان و هێرشی دەروونی و سێکسی و ئازاردانی دەروونی و چەندین شێوازی دیکە لەلایەن باوک و کەسوکار و ئەوانەی کە چاودێرییان دەکەن.

عەلی کەمال راشیگەیاند، چەندین وێنە و ڤیدیۆی توندوتیژی دژی منداڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە کە دەرخەری ئەو راستییەیە، كه‌ پرسی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی دژ بەمنداڵان بەرەو خراپتر دەڕوات.

سەرەڕای بوونی یاسای پێویست بۆ سزادانی ئەوانەی کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن، بەڵام حکومەتی عێراق زۆر رەخنەی لێدەگیرێت بەهۆی ئەوەی رێکاری پێویست ناگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و سزادانی تاوانکاران.

بەپێی یەکەی نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ۲۰۱۹دا لە ۳۵۶ کەیسی بازرگانیکردن بە مرۆڤی کۆڵیوەتەوە، تاوانەکان بریتین لە لەشفرۆشیکردن بە ژنان، کاری زۆرەملێ، بازرگانیکردن بە منداڵ و سواڵکردنی زۆرەملێ.

لەو چوارچێوەیەدا ۴۲۶ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون، قوربانییەکانیش بریتین لە ۱۴۸ قوربانیی بازرگانی بۆ سێکس و کاری زۆرەملێ و سواڵکردنی زۆرەملێ، ۱۰۵ لە تۆمەتبارەکان دادگاییکراون و ۱۱۷یان ئازادکراون و ۴۳یان بە کەفالەت ئازادکراون، لە کۆتاییدا ۵۳ لە تۆمەتبارەکان سزایان بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە عێراق، هەركەسێك ئەو تاوانە ئەنجامبدات سزاكەی ۱۵ ساڵ زیندانیكردن و ۱۰ ملیۆن دینار سزای دارایی دەبێت، ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر ژن یان هەرزەکارێک بکرێت، سزای زیندانی هەتاهەتایی و ۲۵ ملیۆن دیناری عێراقیش سزای دارایی دەدرێت.

بەڵام حکومەتی عێراق لەسەر سزانەدانی بەرپرسانی ئەنجامدەری گێچەڵی سێکسی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و نەپاراستنی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، رەخنەی لێدەگیرێت.

ئەندامێكی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق  لەو بارەیەوە دەڵێت” لەگەڵ پەیدابوونی داعش ئەو تاوانانە زیادیانكرد، چونكە بازرگانیكردنی بە مرۆڤی بۆ كۆكردنەوەی داهات بەكارهێنا؛ تاوەكو ئێستاش حكومەتی عێراق بەرنامەیەكی دروستی نییە بۆ نەهێشتنیان.

عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق راگەیاندووه‌” بازرگانیكردن بە مرۆڤ، فرۆشتنی ئەندامانی جەستە، بازرگانیكردن بە منداڵان، ژنان، كرێكاران، چەكداركردنی هەرزەكاران، بازرگانیكردن بە سێكس دەگرێتەوە. یاساكانی عێراق لەئاست پێویستدا نین و بەپێی پێوەرەكانی مافەكانی مرۆڤ نین.

بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش، نەبوونی یاسای گونجاو و ویستی راستەقینە لە عێراقدا وایکردووە زۆرجار قوربانیان دەستنیشان نەکرێن و ئەنجامدەرانی بازرگانیکردن بە مرۆڤیش سزانەدرێن.

لەماوەی دەسەڵاتداریەتی داعش لەناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری بەشێک لەخەڵکی ناوچەکە پەیوەندییان بەداعشەوە کرد، خێزانەکانی ئەوانەی لەگەڵ داعش بوون ئێستا گیروگرفتی گەورەیان بۆ دروستبوە لەلایەک کۆمەڵگا بەخۆیان ناگرێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە لایەنی حکومیش کاروبارەکانیان وەکو پێویست بۆ جێبەجێ ناکات و خزمەتگوزارییەکان نایانگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (ABCnews) ژن و منداڵی ئەوانەی لەناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری پەیوەندییان بەداعشەوە کردوە باجی قورسی پیاوەکانیان دەدەن، لەلایەن خەڵکیەوە ڕەتدەکرێنەوە و تاڕادەییەک بەلاوەنراون.

ئه‌حمه‌د خه‌لیل یەکێک لەو هاوڵاتیانەی موسڵ بووە، کە بۆ موچەیەکی باشتر پەیوەندی بەهێزی پۆلیسی داعشەوە کردوە، ئێستا خێزانەکەی و حەوت منداڵەکەی بەهۆی بابیانەوە لەلایەن کۆمەڵگاوە سزا دەدرێن.

ناوبراو لەساڵی ۲۰۱۷ەدا بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانەوە کوژراوە، خێزانەکەی دەڵێ” گوناحی ئێمە چیە دەبێ من و منداله‌كانم باجی پیاوەکەم بدەین.

لەسەرانسەری عێراق لەو ناوچانەی کە داعش داگیریکردبوون بەهەزاران خێزان هەن کە ڕۆژانە تووشی گیرگرفت دەبن بەهۆی هەڵەی پیاوەکانیانەوە کە لەگەڵ داعش بوون، وە لەلایەن کۆمەڵگاوە جیاکاریان لەگەڵدا دەکرێت.

لەڕووی خێزانی و کۆمەڵایەتیەوە خێزانەکان و، بێوەژنەکان و منداڵەکان لەلایەن کەسوکاریانەوە نەویستراون و لەلایەن حکومەتیشەوە بەلاوەنراون. هەروەها لەلایەن دەزگا حکومیەکانیش بەڕێوەبەرێتی تۆمارکردنی منداڵان تۆماری ئەو منداڵانە ناکات کە پیاوەکانیان لەگەڵ داعش بوون، وە قوتابخانەکان منداڵەکانیان وەرناگرن و خزمەتگوزاری منداڵانیش نایانگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ، عێراق دۆخێکی قورسی لەبەردەمە بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایەکان و جێکردنەوەی ئەو خێزان و منداڵانە لەگەڵ کەس و کار و لەنێو کۆمەڵگایەکانیاندا، ئەو بارودۆخە پێویستی بە ژینگەیەکی لەباری پاڵپشتی دەروونی و، سەقامگیری خێزانی و، کۆکردنەوە و پێکەوەژیان و، فەراهەمکردنی ماف و خزمەتگوزارییەکان هەیە.

نزیکەی سێ ساڵ بەسەر کۆتایی داعش لەعێراق تێدەپەڕێ ، بەڵام عێراق تاوەکو ئێستا کاری کەمی ئەنجامداوە بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایەکان بەتایبەتی خێزان و کەس و کاری داعشەکان، پێویستە جیاکاری لەنێوان تاوانباران و، بێ تاواناندا هەبێ و کەیسی خەڵکەکە بەخێراتری یەکلایی بکرێتەوە.

بەپێی یاسای خێزانی لەعێراق هەر منداڵیک پێویستی بەناوی باوکیەتی بۆ ئەوەی بڕوانامەی لەدایک بوون و ناسنامەی کەسێتی و ڕەگەزنامە وەربگرێ و ئنجا لە خزمەتگوزارییەکان بەشداری دەبێ، بەهۆی ئەوەی باوکیان پەیوەندیان بەداعشەوە هەبوە جا کوژرابن یان زیندانی بن ئەوا منداڵەکانیان باجی باوکەکانیان دەدەن، ئەوانەی لەسەردەمی دەسەڵاتی داعشدا لەوێ لەدایک بوبن بێ ناسنامە ماونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان نزیکەی ۴۵ هەزار منداڵ لەعێراق بەبێ ناسنامەن، دادوەرەکان و ڕێکخراوەکانی مافە مەدەنیەکان و مافەکانی مرۆڤ ئاگاداری بەپەلەیان داوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەوە نوێیەی عێراق کە بێ بەش دەبن لەقوتابخانە و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە قوتابخانەکانی ناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری فشاری کۆمەڵگایەکانیان لەسەرە کە ئەو قوتابیانە وەرنەگرن کە کەسوکارەکانیان لەگەڵ داعشدا بوون، هەڵبەتە لەلایەک ئەوان مافی خۆیانە منداڵەکانیان لەژینگەیەکی خاوێن و بەئاسایشدا بخوێنن بەڵام ئەدی چارەسەر بۆ منداڵەکانی دیکە چی دەبێ، شارەزایان داوادەکەن عێراق کاری جیدی بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە.

بەشێک لەخەڵکەکە ئەوانەی کە منداڵەکانیان ناسنامەیان نیە لەڕێی ڕێکخراوەکانەوە هەوڵدەدەن پارێزی یاسایی بۆ منداڵەکانیان پەیدابکەن تاوەکو خۆراک و، خزمەتگوزارییە خێزانیەکانیان بۆ وەربگرن.

ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى دادوەری دادگای تێهەڵچونەوە لەموسڵ لەو بارەیەوە دەڵێت، ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر کەیسی ناسنامە و دۆکیومێنتکردنمان بۆ دێت کە پەیوەستن بە ناسنامە و تۆماری خێزانی، ئەو داوایانە لەلایەن خێزان و، بێوەژنەکانی ئەوانەوە دێن کە تۆمەتی داعشیان لەسەرە و ئێمەش ناتوانین هیچیان بۆ بکەین.

هەروەها گوتیشی” داعش ئەو سێ ساڵەی لەناوچەکە بووە خەڵکی ئیش و کارەکانیان ڕانەگرتوون، مارەبڕی هەبوە و، تەڵاقدانیش بەهەمان شێوەی هەبوە، بۆیە ڕێکخستنەوەی ئەو کەیسانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدا پێویستی بەیاسایەکی نوێی تایبەت بە ئەو بارودۆخانە دەبێ و، ئەو یاسایانەی ئێستا هەن بەکارنایەن.

به‌پێى زانیاریه‌كان، رەشنوسە پرۆژەیەک لەپەرلەماندا هەیە بۆ کردنەوەی تۆمارکردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بۆ ئەو منداڵانەی کە بێ ناسنامەن، وە ئەو خێزانانە پێویستیان بەچاودێریکردن هەیە چونکە ناکرێ و ناتوانرێ لە کۆمەڵگا داببڕێنرێن.

شیاوی باسکردنە، لەعێراقی دوای داعش کۆمەڵێک گیروگرفتی قورس هەن کە پێویستیان بەستراتیژیەت و چارەسەرکردن هەیە، بەهەزاران خێزان و منداڵ بەهۆی پەیوەندی باوکیان بەداعشەوە لە کۆمەڵگا و لەخزمەتگوزارییە مەدەنیە گشتیەکان بێ بەشبوون.

عێراق لەقۆناغی بەرەو سەقامگیری و ئاسایش و بەهێزبونەوەدایە، وە شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر حکومەتی عێراقی هەنگاوی خێرا و جیدی لەبەرەو پێکەوەژیان و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایەکان نەنێ ئەوا دۆخە تاڵەکانی ڕابردوو و، ئاڵۆزییەکانی نێوان پێکهاتە و مەزهەبەکان دروستدەبێتەوە و دواتر باری سەقامگیری لەباردەچێت.

موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری تەنها پێویستیان بەئاوەدانکردنەوە نیە بەڵکو پێویستە لەو ناوچەیەدا سەنتەری تایبەت بەبواری کۆمەڵایەتی و کارکردن لەبوارەکانی گەشەی مرۆیی و دەروونیش بکرێنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگایەکان تاوەکو ئاستی پێکەوەژیان و یەکتری قبوڵکردن لەنێو خەڵکە دابەشبوەکەدا دروستبێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایده‌گه‌ینێت”، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا کاریگەری نەرێنی کردوەتە سەر ڕەوشی خێزان لە عێراق وتوندوتیژیه‌كان به‌رانبەر به‌ژنان و منداڵان هەڵکشانی بەخۆیەوە دیوە.

فازڵ غه‌ڕاوی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەعێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، كه‌ ڕێژه‌ی توندوتیژی خێزانی لەعێراق به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئاستێکی ترسناکی تۆمارکردووە بەردەوام ڕوو لەهەڵکشانە.

جەختیشیکردەوە ” ژنان و منداڵان بوونەتە قوربانی و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه‌، پیاوانیش توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه‌.

ناڤهاتى وتیشى” كوشتن و سوتاندن و خنكاندنی منداڵ و چه‌ندین دیاردەی دیكه‌ى له‌و جۆره‌ تۆماركراون، بەجۆرێک چەند ساڵێکە ژماره‌ی توندوتیژی لە عێراق ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

وتیشی” پرۆژه‌ یاسای توندوتیژی خێزانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌توندوتیژیه‌كانی خێزانی و  له‌رێگه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی کە ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کراوە  ده‌توانرێت ڕێگریی لە ئەنجامدانی توندتیژی بەرانبەر بە ژنان و منداڵان بكرێت.

ئەندامەکەی کۆمسیۆنى باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە پێویستیشزانیوە پەرلەمانی عێراق یاسای تایبه‌ت به‌ پاراستنی خێزان ده‌ربكات و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ڕێكاری پێویست بۆ چاودێریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ بگرنه‌به‌ر كه‌ مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلكده‌كه‌ن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌خێزان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۴دا، چەتەكانی داعش بەشێكی زۆری خاکی عێراقیان داگیرکرد، لەو ناوچەی كە داعش حكومڕانی دەكرد، هاوسەرگیریی زۆرەملێ-یان کرد بە یاسا و هەزاران و ژنیان لە چەتەکانیان مارە دەکرد، بەمەش لەئێستادا چەندین هەزار منداڵ لە عێراق بێ باوكن.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید