کد خبر:30244
پ

میرجەلادەت بەدرخان سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەڤان و زمانناسی کورد

  یه که هه وال سبا نیوز: میرجەلادەت بەدرخان لەدایکبووی ۲٦ی نیسانی ۱۸۹۳ زایینی (٦ی بانەمەڕی ۱۲۷۲ کۆچی هەتاوی) لە ئەستەمبوڵ، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەڤان و زمانناسی کوردە. ئەم گەورە شازادە کوردە، لە دەسەڵات دارانی ناوچەی بۆتان سەردەمی عوسمانییەکان بووە و ھەر لە پایتەختی‌ ئەوسای‌ ئیمپراتۆریەتی‌ عوسمانی‌ خوێندنی‌ تا پلەی باڵا تێپەڕاندووە. میرجەلادەت زمانەکانی فارسی، تورکی‌، عەرەبی، […]

Images

 

یه که هه وال سبا نیوز:

میرجەلادەت بەدرخان لەدایکبووی ۲٦ی نیسانی ۱۸۹۳ زایینی (٦ی بانەمەڕی ۱۲۷۲ کۆچی هەتاوی) لە ئەستەمبوڵ، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەڤان و زمانناسی کوردە. ئەم گەورە شازادە کوردە، لە دەسەڵات دارانی ناوچەی بۆتان سەردەمی عوسمانییەکان بووە و ھەر لە پایتەختی‌ ئەوسای‌ ئیمپراتۆریەتی‌ عوسمانی‌ خوێندنی‌ تا پلەی باڵا تێپەڕاندووە. میرجەلادەت زمانەکانی فارسی، تورکی‌، عەرەبی، یۆنانی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئینگلیزی‌، ڕووسی‌ زۆر بەباشی‌ ‌زانیوە. لە ساڵی ۱۹۳۰دا جەلادەت دەست لە سیاسەت ئەکێشێ و ژیانی خۆی بە تەواوی بۆ زمان و ئەدەبی کوردی تەرخان دەکا. ساڵی ۱۹۳۲ گۆڤارێک بەنێو “هاوار” چاپ دەکا و تا ساڵی ۱۹۴۳ پێنجا و حەوت ژمارە لەو گۆڤارە چاپ دەکا و بڵاو دەبێتەوە؛ جەلادەت ساڵەکانی ۱۹۴۲ تا ۱۹۴۵ گۆڤارێکی دیکە بە کوردی کورمانجی چاپ دەکا بەنێوی “ڕووناهی” و ۲۸ ژمارەی لێ چاپ دەکرێ. هەروەها ئەڵفوبێی کورمانجی لاتین یا ئەلفوبێی هاوار بەدوای ۱۴ ساڵ تێکوشەری و هەوڵ دان بەدەستی ئەو داهێنرا.

⚫ وەرگیراو لە پەیجی ئینستاگرامی مامۆستا عەدنان بەرزنجی
@ednan_berzinci_kurdistan
________________
@raja_institution

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید