کد خبر:7774
پ

نووسەری کتیبی ئەلف‌وبیی کوردی کی بوو؟

یه که به لگه نامه صبا نیوز: ئیبراھیم ئەمین باڵدار (١٩٢٠- ١٩٩٨) مامۆستای ناوداری پەروەردەی کوردی بوو کە لە پیکھاتنی ئەلف‌وبیی ستانداردی کوردی ڕولیکی بەرچاوی ھەبووە. ئیبراھیم ئەمین لە ساڵی ١٩٢٠ لە سلیمانی لە دایک بووە و لەوی خویندنی سەرەتایی تەواو کردووە و پاشان چوتە بەغدا و لە قوتابخانەی مامۆستایانی لادی لە ڕوستەمییە وەرگیراوە. لە […]

یه که به لگه نامه صبا نیوز:

ئیبراھیم ئەمین باڵدار (١٩٢٠- ١٩٩٨) مامۆستای ناوداری پەروەردەی کوردی بوو کە لە پیکھاتنی ئەلف‌وبیی ستانداردی کوردی ڕولیکی بەرچاوی ھەبووە.

ئیبراھیم ئەمین لە ساڵی ١٩٢٠ لە سلیمانی لە دایک بووە و لەوی خویندنی سەرەتایی تەواو کردووە و پاشان چوتە بەغدا و لە قوتابخانەی مامۆستایانی لادی لە ڕوستەمییە وەرگیراوە.

لە ھاوینی ساڵی ١٩٤٠دا خویندنی تەواو کردووە و بڕوانامەی دەرچوونی وەرگرتووە و لە مانگی ئوکتوبری ئەو ساڵە بە ماموستای قوتابخانەی سەرەتایی لە پاریزگای سلیمانی وەرگیراوە. باڵدار لە زوریەک لە شار و دیھاتەکانی کوردستانی عیراق ئەرکی ماموستای قوتابخانەی لە ئەستو بووە.

لەو ماوەیەدا ئەلف‌وبییەکی نوبی بو فیرکردنی زمانی کوردی داناوە، دەستنووسەکەی ناردووە بو بەڕیوبەرایەتی پەروەردەی سلیمانی و لەوی لەلایەن لێژنەیەکی پسپوڕ پەسندکراوە. دەستنووسەکەش نادراوە بو شالیارێتی پەروەردە لە بەغدا (شالیارێتی مەعاریف) و پسپورانی ئەوی و ڕیکخراوی یونسکوش پەسندەی دەکەن.

 

بەر لە تەواوبوونی چاپەکەی، باڵدار لە ساڵی ١٩٥٠دا گویزراوەتەوە بۆ شاری ھەولێر و ئەو ئەلفوبییە نوێیەی لە ھەولیر  گوتۆتەوە. ئەلف و بییە نویکەی باڵدار لەسەر شیوەی ڕستەیی دەگوتریتەوە و پشتی بە دەنگی پیت و تاکە وشە نابەستی.

ماموستای ئیبراھیم باڵدار ئارەزووی تەواوکردنی خویندنی باڵاتری بوو، بۆیە بە حەول و تەقەلایەکی زۆر بڕوانامەی دەرچوونی لە تاقیکردنەوەی گشتی قوناغی ئامادەیی وەرگرت و لە کولیژی بازرگانی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەرگیرا. لە ئەنجامدا بڕوانامەی بەکالوریوسی (کارناسی) وەرگرت. باڵدار ھەر بە ئەوەندە نەوەستا، بەڵکو ھەوڵیدا بچێتە ئەمەریکا و لە سەرەتای دەیەی ١٩٦٠دا بڕوانامەی ماستیری (کارناسی باڵا) لە کۆلیژی سان فرانسیسکولە پەروەردە وەرگرت و دواتر بو بەغدا گەڕایەوە.

 

مامۆستا باڵدار لە دوای کردنەوەی زانکوی سلێمانی و گەڕانەوەی لە ئەمەریکا وەک مامۆستا لە کۆلیژی ئاداب لەو زانکویەدا خەریک بە وانەگووتنەوە دەبیت. کاتیکیش کە ئەو زانکۆیە دەگوازریتەوە بۆ ھەولیر و ناوەکەی دەکرێتە زانکۆی سەلا‌حەددین، لەوی لە کۆلیژی ئاداب – بەشی کوردی ماوەیەک وانە دەڵیتەوە. دواتر دەچیتە شاری بەغدا و لە زانکوی موستەنسیرییە وانە دەڵیتەوە.

بەرھەمە چاپ کراوەکانی مامۆستا باڵدار بریتین لە:

 . ئەلف‌وبێی نوێی کوردی – بەغدا – چاپی یەکەمی ١٩٥١، ۹٨ لاپەڕە / تاکو ئێستا پتر لە ٣٥ جار چاپکراوەتەوە.

. ئەلف‌وبێ بۆ گەوران – بەغدا – چاپی یەکەم ١٩٥٥، ٧٨ لاپەڕە

 . الابنیە المدرسیە للمدارس الابتدائیە – بەغدا ١٩٦٥، ٤٢ لاپەڕە

مامۆستا ئەمین چەپان لەسەر باڵدار دەڵێت: ئیبراهیم ئەمین باڵدار پرۆفیسوری زمانی کوردی، ئەدیبی دنیای منداڵان، شاعیر و چیروک‌نووس بووە.

چەپان لە دریژەدا لەسەر کتیبی “ئەلف و بیی” مامۆستا باڵدار دەڵیت: خەڵک وادەزانی ئەو کارە چیروکیکی ساکارە، بەڵام ئەو ئەلف و بییە زانستیکی تایبەتە، ئەوە ئەم زانستەیە کە “ئەبوو خەلدوون ساتع‌لحەسەری” لەسەر باڵداردا دەڵێ: “ئەو ماموستای منە، بەرهەمەکەی باڵدار لە خەلدوونەکەی من باشترە“.

 ساتع‌لحەسەری کتیبی “ئەلف و بیی کوردی” بە خەتی خۆی  نووسیوەتەوە و “سۆحاتکێ” وێنەکانی نیو لاپەڕەکانی بو کیشاوەتەوە. لە ساڵی ١٩٥٥ کچیکی ئاڵمانی بە نیوی “تۆرودو دۆتیلمان” سەرلەنوی وینەی نیو دەقەکان دەکیشیتەوە.

 مامۆستا باڵدار لە ڕیکەوتی ١٩٩٨/٧/١١دا لە ماڵە خوی لە بەغدا کوچی دوایی دەکات و تەرمەکەی بوسلیمانی دەگەڕیتەوە و لە گوڕستانی گردی سەیوان بە خاک دەسپیردری.

 

 

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید