کد خبر:20161
پ

وه‌زاره‌تی ناوخو سیسته‌می ریگه‌پیدانی ئه‌لكترونیی بو هاتوچوی نیوان شاره‌كان كاراكرد

  یه که هه وال سبا نیوز: وه‌زاره‌تی ناوخوی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی خوپاراستن له‌ فایروسی كورۆنا و ریگرتن له‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی هاووڵاتیان كه‌ هوكاره‌ بو گواستنه‌وه‌ی فایروسی كورۆنا، سیسته‌می ریگه‌پیدانی ئه‌لكترونی دامه‌زراند كه‌ تا به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچو ئه‌م سیسته‌مه‌ كارا ده‌بیت، داواكاریشه‌ له‌ هاوڵاتیانی خوشه‌ویست ئه‌م رینماییانه‌ی خواره‌وه‌ جیبه‌جێ‌ بكه‌ن: داواكاری ریگه‌پیدانی پێویسته‌ له‌ […]

Hatuqo

 

یه که هه وال سبا نیوز:

وه‌زاره‌تی ناوخوی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی خوپاراستن له‌ فایروسی كورۆنا و ریگرتن له‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی هاووڵاتیان كه‌ هوكاره‌ بو گواستنه‌وه‌ی فایروسی كورۆنا، سیسته‌می ریگه‌پیدانی ئه‌لكترونی دامه‌زراند كه‌ تا به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچو ئه‌م سیسته‌مه‌ كارا ده‌بیت، داواكاریشه‌ له‌ هاوڵاتیانی خوشه‌ویست ئه‌م رینماییانه‌ی خواره‌وه‌ جیبه‌جێ‌ بكه‌ن:

داواكاری ریگه‌پیدانی پێویسته‌ له‌ حاڵه‌تی زۆر پیویست بیت.

پیویسته‌ شوفیر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه‌ به‌كاربهێنن له‌ كاتی گه‌شت كردن به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ رێگایان پی نادریت.

ده‌بیت زانیارییه‌كانی داواكراو به‌ دروستی پربكریته‌وه‌ و هه‌ر جیاوازیه‌ك هه‌بیت له‌ زانیارییه‌كان ریگه‌پیدانه‌كه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ ئه‌ژمار ده‌كریت.

ئه‌م ریگه‌پیدانه‌ ئاڵوگوری هیزه‌ ئه‌منیه‌كان ناگریته‌وه‌ كه‌ به‌ رێنمایی و ریكاری تایبه‌ت ئاڵوگوریان پی ده‌كریت.

كاتژمیر كارابوونی ریگه‌پیدان له‌ گه‌یشتنی ئیمیلی ره‌زامه‌ندی ده‌ست پیده‌كات.

له‌ریگای ئه‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانی داوكاری پیشكه‌ش بكه‌یت

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید