کد خبر:30801
پ

پارێزگاری سلێمانی لە سنە سەردانی زانستگای کوردستانی کرد

یه که هه وال سبا نیوز: هەڤاڵ ئەبووبەکر و شاندی یاوەری سەردانی زانستگای کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیێکدا کە جێگری پارێزگاری کوردستان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان و جێگرەکانی ئامادەی بوون جەختیان لە هاوکاریی زانستیی نێوان زانکۆی کوردستان و زانستگاکانی هەرێمی کوردستان کردەوە. لەسەردانەکەیدا هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی ناوەندی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستانیشی بەسەر کردەوە و دکتۆر مەسعوود […]

16223645133395

یه که هه وال سبا نیوز:

هەڤاڵ ئەبووبەکر و شاندی یاوەری سەردانی زانستگای کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیێکدا کە جێگری پارێزگاری کوردستان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان و جێگرەکانی ئامادەی بوون جەختیان لە هاوکاریی زانستیی نێوان زانکۆی کوردستان و زانستگاکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لەسەردانەکەیدا هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی ناوەندی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستانیشی بەسەر کردەوە و دکتۆر مەسعوود بینەندە وێڕای ناساندنی ئەنستیتۆی کوردستان ناسی و دەسکەوتەکانی ناوەندەکە، داوای هاوکاریی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ ناوەندیی کوردستان ناسیی زانستگای کوردستان لەشاری سنە.

هەروەها لە کۆبوونەوەیێکدا کە کە جێگری پارێزگاری کوردستان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان و جێگرەکانی ئامادەی بوون، دکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانستگای کوردستان زانکۆکەی بە هەڤاڵ ئەبووبەکر و شاندی یاوەری ناساند و باسی لە پێگەی و پلەی زانستگای کوردستان کرد لە ڕیزبەندە جیهانییەکاندا.

ناوبراو ئاماژەشی بەوە دا کە نیزیکەی ۶۰۰ خوێندکاری بیانی لە زانسگای کوردستان فێرە زانست بوونن.

لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبووبەکر لە کۆبوونەوەکەدا بە ئاوڕ دانەوەی لە بوونی ۱۱ زانستگا و چەندین ناوەندی لێکۆڵینەوە لە سلێمانی ئامادەیی خۆی بۆ هەرچەشنە هاوکاریێکی زانستی لەگەڵ زانستگای کوردستان و ناوەندی کوردستان ناسیی ئەو زانستگایە لە شاری سنە دەربڕی.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید