کد خبر:31790
پ

چیرۆكى تاكه‌ سه‌ماكارى ئه‌فغانستان

  سبا نیوز به گواستنه وه له کوردستان تیفی : بڕیار بوو فه‌هیمه‌ میرزایى له‌م مانگه‌دا گه‌شتێك به‌هه‌موو شاره‌كانى وڵاتدا بكات، تا له‌هه‌ر شارێكدا سه‌مایه‌كى سۆفییانه‌ ئه‌نجام بدات. كه‌چى رۆژ به‌رۆژ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خراپى ده‌ڕۆیشت و چه‌كدارانى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌سه‌ر سنووره‌كان به‌ره‌و شاره‌كان ده‌هاتن و به‌رگرییه‌كى واى به‌رامبه‌ر نه‌ده‌كرا، ده‌ستى به‌سه‌ر یه‌كه‌ یه‌كه‌ى گوند و […]

Emysra7wkaaenhf

 

سبا نیوز به گواستنه وه له کوردستان تیفی :

بڕیار بوو فه‌هیمه‌ میرزایى له‌م مانگه‌دا گه‌شتێك به‌هه‌موو شاره‌كانى وڵاتدا بكات، تا له‌هه‌ر شارێكدا سه‌مایه‌كى سۆفییانه‌ ئه‌نجام بدات.

كه‌چى رۆژ به‌رۆژ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خراپى ده‌ڕۆیشت و چه‌كدارانى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌سه‌ر سنووره‌كان به‌ره‌و شاره‌كان ده‌هاتن و به‌رگرییه‌كى واى به‌رامبه‌ر نه‌ده‌كرا، ده‌ستى به‌سه‌ر یه‌كه‌ یه‌كه‌ى گوند و شاره‌كان داده‌گرت، فه‌هیمه‌ هه‌ستى به‌وه‌ ده‌كرد خه‌ونى گه‌شته‌كه‌ى له ‌گۆڕ ده‌نرێ، ئه‌و ده‌یویست له‌ به‌ڵخ له‌ شاره‌كه‌ى جه‌لاله‌دین رۆمى سه‌مایه‌كى سۆفییانه‌ بكات و به ‌جیهان بڵێ هونه‌ر له‌ لاى ئێمه‌ باڵایه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته‌ حه‌ز به‌هونه‌ر ده‌كه‌ن، له‌نێویانیشاندا هونه‌ری سه‌ماكردن و به‌ تایبه‌تى سه‌ماى سۆفییانه‌ به‌شێكه‌ له ‌كلتوور و رۆشنبیرى وڵاته‌كه‌یان.

كاتێك چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌ گه‌وره‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا داگرت، فه‌هیمه‌ زیاتر تووشى دڵه‌ڕاوكێ بوو، زۆریشى نه‌برد چه‌كداره‌كان هاتنه‌ ناو كابوولى پایته‌خت، ئه‌مجاره‌یان نه‌ك فه‌هیمه‌ به‌ڵكو هه‌زاران كه‌س له‌ جێگه‌ى خۆیاندا شۆك بوون و هه‌ركه‌س ده‌یویست له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بڕوات و هیچ كاره‌ساتێك نه‌بینى.

فه‌هیمه‌ش وه‌ك هه‌زاران كه‌س له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ وه‌ستابوو، چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕوانى كرد، له‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا بوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ له ‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ ڕووی دا و بووه‌ هۆى كوشتنى ۱۷۰ كه‌س.

فه‌هیمه‌ چووه‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ و له ‌دواى چه‌ند رۆژێك‌ باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا به ‌چه‌ندین كه‌سى ڕاگه‌یاند كه‌ ئێوه‌ له‌نێو لیستى ئه‌وانه‌ن به ‌فڕۆكه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌، فه‌هیمه‌ میرزایى و هاوڕێییه‌كى ناویان له‌نێو ئه‌و لیسته‌دا دابوو، دیاره‌ ئه‌مجاره‌ش ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكات تا ئه‌و كاته‌ى فڕۆكه‌ى فه‌ڕه‌نسى ده‌فڕێ، هه‌ر چۆنێك بێت كاتى فڕۆكه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ هات بۆ فڕین.
فه‌هیمه‌ ده‌ڵێت: له‌ كاتی فڕیندا بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ چ كاره‌ساتێك چاوه‌ڕێى وڵاته‌كه‌مان ده‌كات،  له‌ناو فڕۆكه‌كه‌ش به‌هاوڕێیه‌كه‌م گوت: ئه‌م وڵاته‌ بۆ كێ جێ بهێڵین.
فه‌هیمه‌ له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، كه‌ هه‌موو هیوا و ئاواته‌كانمان له ‌وڵات جێهێشت.