عکاس :
پ

ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان

سبا نیوز به ده ق له .ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ۱۶/۱۰/۲۰۱۹ له‌ سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سكرتێر و سه‌رۆك و نوێنه‌رانى حیزبه‌ به‌شداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبووه‌وه‌.

له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به‌ هه‌ستیاريى ئه‌م قۆناغه‌ى‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان پيايدا تێده‌په‌ڕێت و به‌مه‌به‌ستى بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ و یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر داواى فه‌رميى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ڕێكخرا.

ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ بریتى بوون له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى ناوخۆیيى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ، گرفت و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌، كاریگه‌رییه‌كانى جموجۆڵى سه‌ربازى له‌ سووریا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تيى مامه‌ڵه‌كردنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا.

ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆیيى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ده‌ورى به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى داڕێژراو، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش‌ سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستانیان وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه‌ى ده‌ستوورى و یاسایى و نیشتمانيى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كان، به‌ گونجاوترین شوێن دانا كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامى پێ بدات.

ئاماده‌بووان هاوده‌نگ بوون كه‌ ئه‌رك و مافه‌ نیشتمانییه‌كان هى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌ و ده‌بێ ئه‌و ئه‌رك و مافانه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى هاونیشتیمانيبوون پیاده‌ بكرێت و هه‌مووان به‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌مه‌دا به‌شدار بن‌.

ده‌رباره‌ى بارودۆخى سه‌رتاسه‌رى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، كۆبوونه‌وه‌ به‌ په‌سه‌ندى زانى كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تواناكانیان یه‌ك بخه‌ن و به‌ یه‌ك گوتار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق گفتوگۆ بكرێت بۆ زامنكردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌ بابه‌ته‌كانى بودجه‌ و چاره‌سه‌رى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستوور و سه‌رجه‌م مافه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ ڕێگاى گفتوگۆیه‌كى جددى و دامه‌زراوه‌یى، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ پێكهێنانى فیدراسیۆنى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و یه‌كخستنى هه‌موو تواناكان له‌ سه‌رۆكایه‌تيى كۆمار و حكوومه‌تى فیدراڵى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به‌ پێویست زانى. كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌ پێويستيى عێراق به‌ سه‌قامگيرى و ڕه‌چاوكردنى دۆخى هه‌ستيارى ناوچه‌كه‌ و داوا ڕه‌واكانى هاووڵاتيان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ توندوتيژى و پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت كرده‌وه‌.

ده‌رباره‌ى بارودۆخى سووریا و ئاڵۆزییه‌ سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كرد و به‌ په‌سه‌ند زانرا سیاسه‌تێكى واقیعیانه‌ بگیرێته‌ به‌ر كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌ل و خاكى هه‌رێمى كوردستان تيایدا پارێزراو بێت و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌موو توانا سياسى و ديپلۆماسييه‌كانيان بخه‌نه ‌گه‌ڕ بۆ هه‌رچى زووتر كۆتایيهاتن به‌ شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ ڕێگاچاره‌ى ئاشتیانه‌ و گفتوگۆ كه‌ زامنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووريا بێت.

لايه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌:

– پارتى ديموكراتى كوردستان

– يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان

– بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان

– كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان

– يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان

– هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی

– پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی

– حيزبى سۆشیالست دیموكراتی كوردستان

– حزبی شیووعيی كوردستان

– بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری

– به‌ره‌ی توركمانی

– پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان

– پارتی چاكسازیی توركمانی

– ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوورى

– لیستی میلله‌ت

– لیستی ئه‌رمه‌ن

بلاغ صادر عن اجتماع رئيس إقليم كوردستان مع الأحزاب والأطراف الكوردستانية

اجتمع السيد رئيس إقليم كوردستان، نيجيرفان بارزاني، اليوم الأربعاء، ١٦ تشرين الأول ٢٠١٩، في مقر رئاسة إقليم كوردستان بأربيل، بالسادة الأمناء العامين ورؤساء وممثلي الأحزاب المشاركة في برلمان كوردستان.

وقد تم تنظيم الاجتماع بدعوة رسمية من رئاسة إقليم كوردستان من منطلق الشعور بحساسية المرحلة التي تمر بها المنطقة والعراق وإقليم كوردستان، لغرض تبادل وجهات النظر وتوحيد مواقف الأطراف السياسية في إقليم كوردستان.

وكانت المحاور التي تناولها الاجتماع عبارة عن تقييم الوضع الداخلي لإقليم كوردستان، وعلاقات إقليم كوردستان مع الحكومة الاتحادية، ومشاكل وتوترات المنطقة، وآثار التحركات العسكرية في سوريا وتداعياتها على إقليم كوردستان وسبل تعامل إقليم كوردستان مع الأحداث.

وبشأن الوضع الداخلي لإقليم كوردستان، أجمع المجتمعون كلهم على الحاجة إلى الاستمرار في عقد هذا النوع من الاجتماعات بصورة دورية وبموجب برنامج مخطط له، وعلى أن رئاسة إقليم كوردستان هي المكان الأنسب لمواصلة هذه العملية بصفتها أعلى مؤسسة دستورية وقانونية ووطنية في إقليم كوردستان والمظلة الجامعة لكل الأطراف والمكونات.

كما اتفق المجتمعون على أن الواجبات والحقوق الوطنية هي لكل أطراف ومكونات إقليم كوردستان ويجب اعتماد تلك الواجبات والحقوق على أساس المواطنة، وأن يشارك الجميع، المعارضة والسلطة، في هذا.

وفيما يتعلق بوضع عموم العراق وعلاقات إقليم كوردستان مع الحكومة الاتحادية العراقية، استحسن الاجتماع أن توحد كافة الأطراف إمكانياتها وتوحد خطابها في الحوار مع الحكومة الاتحادية والأطراف السياسية العراقية في سبيل ضمان حقوق شعب كوردستان في مسائل الموازنة العامة وحل قضية المناطق الكوردستانية الواقعة خارج إدارة إقليم كوردستان وفقاً للدستور، وكافة الحقوق الأخرى لإقليم كوردستان عن طريق حوار جاد ومؤسساتي، وكذلك العمل على تشكيل اتحاد للكتل الكوردستانية في مجلس النواب، ورأى الاجتماع أنە من الضروري توحيد كل الإمكانيات في رئاسة الجمهورية والحكومة الاتحادية وممثلي إقليم كوردستان في مجلس النواب. كما أكد الاجتماع على حاجة العراق إلى الاستقرار ومراعاة الوضع الحساس للمنطقة والمطالب المشروعة للمواطنين وتجنب العنف وحماية مؤسسات الدولة.

أما فيما يتعلق بالوضع في سوريا والتوترات العسكرية في المنطقة، فقد وقف الاجتماع باهتمام على الموضوع واستحسن انتهاج سياسة واقعية تحمي مصالح شعب وأرض إقليم كوردستان، وأن تكرس مؤسسات الإقليم والأطراف السياسية كل إمكانياتها السياسية والدبلوماسية لتسريع إيقاف الحرب ولحل المشاكل بالطرق السلمية وبالحوار الذي يضمن حقوق كافة المكونات السورية.

الأطراف المشاركة في الاجتماع:

– الحزب الديمقراطي الكوردستاني

– الاتحاد الوطني الكوردستاني

– حركة التغيير

– الجماعة الإسلامية في كوردستان

– الاتحاد الإسلامي الكوردستاني

– تحالف الاتحاد القومي

– حزب التنمية التركماني

– الحزب الاشتراكي الديمقراطي الكوردستاني

– الحزب الشيوعي الكوردستاني

– الحركة الآشورية

– الجبهة التركمانية

– حزب عمال وكادحي كوردستان

– حزب الإصلاح التركماني

– المجلس الشعبي الكلداني السرياني الآشوري

– قائمة الشعب

– قائمة الأرمن

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید