کد خبر:31714
پ

ژیاننامه‌ی مار ئاوای سێیه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر وه‌ك پاتریاركی ئاشوورییه‌كان ناسێندرا

ژیاننامه‌ی مار ئاوای سێیه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر وه‌ك پاتریاركی ئاشوورییه‌كان ناسێندرا   سبا نیوز: ڕۆژی دووشەممە، لە شارۆچکەی عەنکاوە مار ئاوای سێیەم وەک ۱۲۲ـەمین پاتریارک ناسێندرا و مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەچوو . پاتریاركى هه‌ڵبژێردراو مار ئاواى سێیه‌م، ناوی تەواوی “رۆیل”ـە له‌۴ـى ته‌مووزى ۱۹۷۴ له‌شیكاگۆ له‌دایكبووه‌، کوڕی “كۆرش ئه‌یزاریا رۆیل”ـە، مار ئاواى سێیه‌م له‌كڵێساى مارسه‌رگیس له‌رێككه‌وتى ۲۳ـى […]

ژیاننامه‌ی مار ئاوای سێیه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر وه‌ك پاتریاركی ئاشوورییه‌كان ناسێندرا

Nb Danani Patiryarki Nwey Ashuri4 13 9 2021

 

سبا نیوز:

ڕۆژی دووشەممە، لە شارۆچکەی عەنکاوە مار ئاوای سێیەم وەک ۱۲۲ـەمین پاتریارک ناسێندرا و مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەچوو .

پاتریاركى هه‌ڵبژێردراو مار ئاواى سێیه‌م، ناوی تەواوی “رۆیل”ـە له‌۴ـى ته‌مووزى ۱۹۷۴ له‌شیكاگۆ له‌دایكبووه‌، کوڕی “كۆرش ئه‌یزاریا رۆیل”ـە، مار ئاواى سێیه‌م له‌كڵێساى مارسه‌رگیس له‌رێككه‌وتى ۲۳ـى تشرینى دووه‌مى ۱۹۷۵، له‌سه‌ر ده‌ستى قه‌شه‌ ئه‌بره‌مى قه‌شه‌ى ئه‌لیاس دى باز ته‌عمیدكراوه‌.

هاوكات له‌سه‌ر ده‌ستى ژماره‌یه‌ك له‌كاهینه‌كانى كڵێساكانى شیكاگۆ فیرى زمانى ئارامى بووه‌، بۆ ئه‌مه‌ش قه‌شه‌ “ئه‌ركنیاكۆن” شلیمۆن حزفیل گرنگى پێداوه‌ و وانه‌ى زمانى ئارامى پێ گوتووە، تا ئاماده‌ى بكات بۆ راژه‌ى شه‌ماسى و كاهینى، پاشان له‌سه‌ر ده‌ستى مار دنحاى چواره‌م  له‌ ۱۹ـى كانوونى دووه‌مى ۱۹۹۲ وه‌ك شه‌ماسێك له‌كاتدرائی مارگۆرگیس دانرا.

خوێندنى ئاماده‌یى له‌نێوان ساڵانى ۱۹۸۹-۱۹۹۳ ته‌واوكردووه‌، له‌پاشاندا له‌ساڵى ۱۹۹۷ بڕوانامه‌ى “فەلسەفەی لاهووت”ـی له‌زانكۆى لۆبۆلا له‌شیكاگۆ به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روا له‌ساڵى ۱۹۹۹ بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له‌ لاهوتى پیرۆز له‌زانكۆى st.mary of the lake له‌شارى مۆندلین-ئیلینۆى وه‌رگرتووه‌، له‌پاشاندا له‌ ۲۳ى ئه‌یارى ۱۹۹۹(جه‌ژنى فنتیكستى) له‌سه‌ر ده‌ستى مار دنحاى چواره‌مى جانلیكى په‌تریاركى كاتدرائیه‌ى شیكاگۆ بۆته‌ كاهین.

له‌حوزه‌یرانى ۱۹۹۹ مار ئاواى پاتریاركى هه‌ڵبژێدراو بۆ خوێندنى لاهووت نێردرایه‌ رۆما، ئه‌مه‌و له‌ساڵى ۲۰۰۱ بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ لاهووتى پیرۆز له‌په‌یمانگه‌ى حه‌برى رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستهێنا، هەروەها له‌ساڵى ۲۰۰۵ وه‌ك یاریده‌رى كاهین له‌كڵێساى مه‌ریه‌مى فه‌ریك له‌لۆس ئه‌نجلۆس-كالیفۆڕنیا دامه‌زرێندرا و له‌ساڵى ۲۰۰۶ـیش وه‌ك كاهینى كڵێساى مار یوسف له‌سان هۆزیه‌ى-كالیفۆڕنیا دامه‌زرێندرا، دواى به‌رده‌وامبوون له‌خوێندن له‌ ساڵى ۲۰۰۷ بڕوانامه‌ى دكتۆراى  له‌ لیتورجیاى رۆژهه‌ڵاتى په‌یمانگه‌ى حه‌برى رۆژهه‌ڵات له‌رۆما بەدەستهێنا، کە تێزەکەی لەسەر لاهووتى پیرۆز بوو.

له‌۱۵ى ته‌مووزى ۲۰۰۷ پاتریارك مار دنحاى چواره‌م  له‌كاتدرائیه‌ى مار گۆركیسه‌ شیكاگۆ پله‌كه‌ى بۆ خۆراسقفى به‌رزكردووه‌، لە كۆمه‌ڵگه‌ى پیرۆزى كڵێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له‌شارى دهۆك – عێراق  له‌تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژێردرا و له‌تشرینى یه‌كه‌مى ۲۰۰۸ پله‌ى ئه‌سقه‌فیه‌ى پیرۆزى به‌ده‌ستهێنا، له‌ تشرینى دووه‌مى ۲۰۰۸ له‌كڵێساى مار یوسفى خنانیشوع له‌ سان هۆزیه‌-كالیفۆڕنیا ده‌ستى پیرۆز مار دنخاى چواره‌م به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ پله‌ى ئه‌ركانیاقون، هه‌روا له‌ ٢٣ـی تشرینى دووه‌مى ۲۰۰۸ جارێكى دیكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى مار دنخاى چواره‌م بۆ پله‌ى ئه‌سقه‌فییه‌ به‌رزكرایه‌وه‌ له‌كاتدرائیه‌ى مار زیا مۆدیستۆ-كالیفۆڕنیا، ئه‌م به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ش به‌ئاماده‌بوونى شكۆداران مار یوسف سه‌رگیس و ئه‌سقه‌ف مار ئه‌برمى پێنجه‌م و ئه‌سقه‌ف مار عۆدیشۆ ئاوراهم بوو.

به‌هۆى له‌كارلاچوونى  پاتریاركى پێشوو مار گۆرگیسى سێیه‌م سڵێوا بەهۆی نەخۆشییەوە،  له‌ ۶ـى ئه‌یلوولى ۲۰۲۱ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، لە كۆمه‌ڵگه‌ى پیرۆز ئه‌سقه‌ف مار ئاوا رۆبلى ئه‌سقه‌فى ئه‌بریشه‌ى كالیفۆڕنیا هه‌ڵبژێردرا، تا ببێته‌ جانلیقى پاتریاركى ١٢٢ـەمین، به‌مه‌ش له‌سه‌ر كورسى سالیق و قتیسفۆنى ره‌سوولى دانیشت.

رێوڕه‌سم و وێناكردنى په‌تریاركى نوێ له‌رۆژى دووشه‌ممه‌ى رێككه‌وتى ۱۳ـى ئه‌یلوولى ۲۰۲۱ له‌كاتدرائیه‌ى مار یوخنا مه‌عمدانى پاتریاركى لە شارۆچکەی عه‌نكاوه‌ی سەر بە پارێزگای هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە، هه‌ر له‌كانوونى دووه‌مى ۲۰۰۸ مار ئاواى سێیه‌مى پا‌تریاركى هه‌ڵبژێردراو وه‌ك ئه‌میندارى نهێنى كۆمه‌ڵگه‌ى پیرۆز خزمه‌تى كردووه‌، هاوكات له‌ كڵێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له‌ forum syriacum له‌ده‌زگه‌ى |oriente pro له‌ ساڵى ۲۰۱۰ له‌ ڤێنا راژه‌ى خۆى پێشكه‌شكردووه‌، جگه‌ له‌مه‌ له‌ ۲۰۰۹ ئه‌ندامیه‌تى تاهه‌تایه‌ى له‌ Cambridge who s who پێدراوه‌، هه‌روا په‌تریاركى هه‌ڵبژێردراو له‌ساڵى ۲۰۰۹ـه‌وه‌ ئه‌ندام بووه‌ لە لێژنه‌ى هاوبه‌شى گفتوگۆى لاهووتى له‌نێوان كڵێساى كاسۆلیكى و كڵِێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى، هاوكات له‌ساڵى ۲۰۱۶ـه‌وه‌ ئه‌ندامى گفتوگۆى هه‌ر یه‌ك له‌ كڵِێساى رووسى ئه‌رسۆزكسى و كڵێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌میندارى نهێنى كۆمه‌ڵگه‌ى پیرۆز بووه‌، له‌ساڵى ۲۰۰۸ـه‌وه‌ش ئه‌ندامى لێژنه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كڵێساى فێركارى و كڵێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى cired بووه‌.
 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید