کد خبر:31866
پ

کارکردن لە ۵۵ کاتژمێر زیاتر لە ھەفتەیەکدا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

  سبا نیوز: بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILo، ھەزار۷۴۵ کەس بەھۆی ماوەی درێژی کارکردنەوە دووچاری نەخۆشییەکانی گیرانی خوێنبەری دڵ و جەڵتەی مێشک بوونەتەوە. بەپێی دوایین داتا نێودەوڵەتییەکانیی ڕێکخراوەکانی (Who و ILO) 398 ھەزار کەس دووچاری جەڵتەی مێشک و ۳۴۷ ھەزار کەس دووچاری نەخۆشی گیرانی خوێنبەری دڵ بوونەتەوە و […]

Sickatwork

 

سبا نیوز:

بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILo، ھەزار۷۴۵ کەس بەھۆی ماوەی درێژی کارکردنەوە دووچاری نەخۆشییەکانی گیرانی خوێنبەری دڵ و جەڵتەی مێشک بوونەتەوە.

بەپێی دوایین داتا نێودەوڵەتییەکانیی ڕێکخراوەکانی (Who و ILO) 398 ھەزار کەس دووچاری جەڵتەی مێشک و ۳۴۷ ھەزار کەس دووچاری نەخۆشی گیرانی خوێنبەری دڵ بوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە، لەساڵانی ۲۰۰۰ بۆ ۲۰۱۶، بەھۆی درێژی ماوەی کارکردنیان.

بەپێی ۳۷ توێژینەوە لەسەر نەخۆشی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ کە ۷۶۸ ھەزار کەس تێیدا بەشدارییان کردووە و ھەروەھا بەپێی ۲۲ توێژینەوە لەسەر جەڵتەی مێشک کە ۸۳۹ ھەزار کەس تێیدا بەشدارییان کردووە لە ۱۵۴ وڵاتی جیھان لە ساڵانی ۱۹۷۰-۲۰۱۸ دەرکەوتووە، کارکردن لە ۵۵ کاتژمێر زیاتر لە ھەفتەیەکدا، ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە، کارکردن لە ۵۵ کاتژمێر زیاتر لە ھەفتەیەکدا، لە %۳۵ مەترسی تووشبوون بە گیان لەدەستدان بەھۆی نەخۆشی دڵەوە زیاد دەکات، ھەروەھا لە %۱۷ مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، بەراورد بەو کەسانەی لە ھەفتەیەکدا ۳۵-۴۵ کاتژمێر کاردەکەن، بەتایبەت ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ۶۰ ساڵەوەیە.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە زیاتر کاردەکەن، %۹ـی کۆی دانیشتووانی جیھان دەگرێتەوە، کە ئەمەش ھۆکارێکی مەترسیدارە بۆ دووچاربوون بە کەمئەندامی و مردنی پێشوەختە.

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید