کد خبر:22182
پ

گه‌نجیكی كورد له‌یاری تایكواند ده‌بیته‌‌ پاله‌وانی بریتانیا

یه که هه وال سبا نیوز: گه‌نجیكی كورد له‌ وه‌رزشی تایکواندۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هینیت و ده‌بیته‌ پاله‌وانی ئه‌و یارییه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا. رامین سه‌ردار به‌هرامی، گه‌نجیكی وه‌زرشكاری له‌دایك بووی سالی۲۰۰۲ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌، ماوه‌ی ۲ ساله‌ چووته‌ ولاتی  بریتانیا و له‌وێ به‌شیوه‌یه‌كی پیشه‌یانه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ وه‌رزشی تایكواندۆ. رامین له‌ماوه‌ی ئه‌و ۲ ساله‌دا […]

97998075 631326490924891 4929342637158170624 N

یه که هه وال سبا نیوز:

گه‌نجیكی كورد له‌ وه‌رزشی تایکواندۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هینیت و ده‌بیته‌ پاله‌وانی ئه‌و یارییه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا.

رامین سه‌ردار به‌هرامی، گه‌نجیكی وه‌زرشكاری له‌دایك بووی سالی۲۰۰۲ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌، ماوه‌ی ۲ ساله‌ چووته‌ ولاتی  بریتانیا و له‌وێ به‌شیوه‌یه‌كی پیشه‌یانه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ وه‌رزشی تایكواندۆ.

رامین له‌ماوه‌ی ئه‌و ۲ ساله‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌و یارییه‌دا به‌ده‌ست هیناوه‌و له‌كوی ۱۵ یاری و پاله‌وانیتی كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا و ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و یاریزانه‌ كورده‌ له‌ ئیستا بو یانه‌ی نیشتیمانی بریتانیا یاری ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا یاریزانی یانه‌ی له‌نده‌نه‌.

رامین له‌دواین یاریدا و له‌ كیشی۶۷ كگم، به‌ نوینه‌رایه‌تی بریتانیا نازناوی پالاوانیتی World European  championship 2020ی به‌ده‌ست هیناوه‌و مه‌دالیای زیڕینی وه‌رگرتووه‌.

له‌هه‌مان پاله‌وانیتی له‌ كیشی خویدا خه‌لاتی باشترین یاریزانی له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ری یاریكردنه‌وه‌ به‌ده‌ست هیناوه‌.

رامین سه‌ردار به‌هرامی له‌ ته‌مه‌نی ۴ سالییه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌یاریكردن و له‌ ته‌مه‌نی ۷ سالیشه‌وه‌ وه‌ك پیشه‌گه‌ریك ده‌ستی كردووه‌ به‌یاریكردن و راهینان. له‌ ئێستادا به‌رده‌وامه‌ له‌ راهینان و ‌ چاوی له‌گه‌یشته‌ به‌ پالاوانیتییه‌كانی ئوله‌مپیك و به‌ده‌ست هینانی ناوبانگی جیهانی.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید