کد خبر:30864
پ

۱۰ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو له‌ ئێران تۆماركرا

یه که هه وال سبا نیوز: لە ئێران زیاتر لە ۱۰ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بوون کە لە هیندستان سەریهەڵدا. جێگری سەرۆکی زانکۆی یەکە تەندروستییەکانی مەشهەد، مەهدی کیلیان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ISNA)، رایگەیاند ”بە داخەوە ئێوارەی دوێنێ دەرکەوت کە ۱۰ کەس لە مەشهەد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بوون”. مەهدی کیلیان […]

Iran 6

یه که هه وال سبا نیوز:

لە ئێران زیاتر لە ۱۰ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بوون کە لە هیندستان سەریهەڵدا.

جێگری سەرۆکی زانکۆی یەکە تەندروستییەکانی مەشهەد، مەهدی کیلیان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ISNA)، رایگەیاند ”بە داخەوە ئێوارەی دوێنێ دەرکەوت کە ۱۰ کەس لە مەشهەد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بوون”.

مەهدی کیلیان باسی لەوە کرد کە پشکنینەکانیان رەوانەی تاران کردووە بەمەبەستی توێژینەوە و گوتی: ”دڵنیاین کە ئەو حاڵەتانە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاون، بەڵام دەبێت دڵنیایی کۆتایی لەلایەن تارانەوە بدرێت”.

ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو یەکەمجار لە هیندستان سەریهەڵدا و لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بە ”مایەی نیگەرانیی” لە قەڵەمدرا، ئەوەی بووەتە جێی نیگەرانی ئەوەیە کە بەهۆی زوو بڵاوبوونەوەیەوە لە کاتێکی نزیکدا بە جیهاندا بڵاوببێتەوە.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید