کد خبر:27412
پ

۴ گەشتى ئاسمانی ڕاستەوخوى هەولیر – قاهیرە ئه‌نجامده‌دریت

یه که هه وال سبا نیوز: پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە ۴/۱۱/۲۰۲۰  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە  محەمەد وەجیهـ حیجازى، کونسولى تازەى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد. لە دیدارێکدا  نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لە بەڕێز کونسولى تازەى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەوەها خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان […]

Frokaxani Hawler

یه که هه وال سبا نیوز:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە ۴/۱۱/۲۰۲۰  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە  محەمەد وەجیهـ حیجازى، کونسولى تازەى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا  نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لە بەڕێز کونسولى تازەى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەوەها خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ میسر دووپات کردەوە و ئاماژەى بەوە دا کە گەلى کوردستان بە ڕێزەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکانى لەگەڵ میسر دەڕوانێت و تیشکى خستەر سەر ڕۆڵ و پێگەى میسر لە ناوچەکە.

لاى خۆیەوە کونسولى تازەى میسر، سوپاسى گەل و سەرکردایەتیى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانییەى لە کونسولخانە و کارەکانى لە هەرێمى کوردستان دەکرێت و ڕێز و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و بۆ ڕۆڵى پێشمەرگە لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشکاندنى داعش دەربرى و خواستى وڵاتەکەى بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى و کولتووریدا دووپات کردەوە.

زیادکردنى گەشتى ئاسمانیى ڕاستەوخۆى هەولێر ـ قاهیرە بۆ چوار گەشتى هەفتانە، دەرفەتى خوێندن بۆ قوتابیانى کوردستان لە زانکۆکانى میسر، ڕۆڵى ئەلئەزهەر لە قووڵکردنەوەى کولتوورى پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن، دەرفەتى کار و وەبەرهێنان بۆ کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرە میسرییەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان، مەترسیى تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەى و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

 

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کلید مقابل را فعال کنید