- پایگاه اطلاع رسانی کوردستان - https://kurdistancom.com -

گرنگی کونسیرتی ئونلاین لە سه‌رده‌می کورونادا

158551001037d86d8a 9511 4085 88e3 Aa3d0ebf711b

 

یه که هه وال سبا نیوز:

ڕەزا سادقی گورانیبیژی بەناوبانگی پوپی ئیران ویڕای ئەنجامدانی کونسیرتی ئونلاین ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە شادی و هیوا بو کومەڵگا دەگەڕینیتەوە و دڵەڕاوکیی خەلک لە کرونا کەم دەکاتەوە.

لەم ڕوژانەدا لە ئاستی جیهان هەر کەسە و بە جوریک چوتە شەڕی کروناوە، لەم نیوەدا هونەرمەندان بە تایبەت گورانیبیژان ڕوڵی سەرەکی دەگیڕن.
بەڕیوەچوونی کونسیرتی ئونلاین لە ئیران یەکیک لەو ڕیکارانەیە کە گورانیبیژانی ئیرانی بو کەمکردنەوەی نیگەرانی خەلک و گەڕاندنەوەی هیوا و شادی بو ناو کومەلگا لە ڕۆژانی کرونایی بەڕیوەی دەبەن.
لەم نیوەدا ڕەزا سادقی هونەرمەندی گورانیبیژی بەناوبانگ کە سالی ڕابردوو لە هەولیر کونسیرتی ساز کرد و پیشوازیی بەرچاوی خەلکی بەدواوە هات، یەکیک لەو هونەرمەندانە بوو  کە کونسیرتی ئونلاینی بەڕیوە برد.
سادقی جەختی کرد کە کونسیرتی ئونلاین دەتوانی شادی و خوشی و هیوا بو کومەڵگا بگەڕینیتەوە و ترس و دلەڕاوکیی خەلک کە بە هوی کروناوە دروست بووە، کەم بکاتەوە و لەناو ببات.
شیاوی باسە لەم ڕوژانەدا لە تاوەری میلادی تاران کونسیرتی ئونلاین بو ژمارەیەکی بەرچاوی هونەرمەندان لە بەڕیوەچوون دایە و بە گویرەی ڕاگەییندراوی وەزارەتی فەرهەنگی ئیران پیشوازیی میلیونی لیکرا.